گوله‌ن:

ئاماده‌م خۆم ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورکیا بکه‌م

ناسەی هەواڵ: 4029733 -
فه‌تحوڵا گوله‌ن سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی گوله‌نیست له‌ تورکیا له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ ڕۆیترز ڕایگه‌یاند که‌ ئاماده‌یه‌ خۆی ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورکیا بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، فه‌تحوڵا گوله‌ن، سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی گوله‌نیست له‌ تورکیا که‌ له‌ پینسیلوانیای ئه‌مریکا نیشته‌جێیه‌ ڕایگه‌یاند: ئاماده‌یه‌ خۆی ڕاده‌ستی به‌رپرسانی تورکیا بکات.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌و له‌مباره‌وه‌ وتی: ئاماده‌ نیم که‌ له‌ ئه‌مریکا ڕابکه‌م و ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا داوام لێبکات خۆم ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌که‌مه‌وه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: من هیچ ده‌ستێوه‌ردانێکم له‌ کوده‌تاکه‌ی ۱۵ی جولای تورکیا نه‌بووه‌. له‌ سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یشم ئه‌گه‌ر گۆڕانکاری له‌ تورکیا دروست بێت واباشتره‌ له‌ ڕێگه‌ی ئاشتیانه‌ و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ئه‌نجام ببێت، من دژی هه‌رجۆره‌ ده‌مارگرژییه‌کم.

گوله‌ن جه‌ختی کرد: ده‌نگۆی هه‌ڵاتنی من له‌ ئه‌مریکا درۆییه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا بیه‌وێت من ڕاده‌ستی تورکیا بکاته‌وه‌، ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ ئه‌نقه‌ره‌ و باکم نییه‌.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ دوای کوده‌تاکه‌ی ۱۵ جولای له‌ تورکیا، ئه‌نقه‌ره‌ ڕایگه‌یاند که‌ فه‌تحوڵا گوله‌ن ڕێبه‌ری کوده‌تاکه‌یه‌ و دادگای باڵای تورکیا داوای له‌ ئه‌مریکا کردووه‌ که‌ ڕاده‌ستی ئه‌م وڵاته‌ بکرێته‌وه‌، به‌ڵام تاکوو ئێسته‌ ئه‌مریکا ئاماده‌ نه‌بووه‌ گوله‌ن ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورکیا بکات.

ناردنی بۆچوون

9 + 5 =