جه‌ختی له‌ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه‌؛

وته‌کانی مه‌سعوود بارزانی له‌ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا

ناسەی هەواڵ: 4028571 -
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق جارێکی دیکه‌ و سه‌ره‌ڕای هۆشداری وڵاتانی دراوسێ و به‌غدا پێداگری له‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ به‌غدا تایمز، مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆیدا له‌ پارلمانی ئه‌ورووپا له‌ بروکسڵ ڕایگه‌یاند که‌ ڕیفراندۆمی دیاری کردنی چاره‌نووسی خه‌ڵکی هه‌رێم له‌ کاتی خۆی و له‌ مانگی سێپتامبه‌ر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و له‌م بڕیاره‌ پاشه‌کشێ ناکه‌ین.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا وتی: ئێمه‌ هه‌راسانیان له‌وه‌ی که‌ شه‌ڕێکی خوێناوی له ناوچه‌که‌ سه‌ر هه‌ڵبدات ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کورد نه‌گه‌نه‌ مافی سروشتی خۆیان واتا سه‌ربه‌خۆیی و دیاری کردنی چاره‌نووس. ئێمه‌ دوای ڕیفراندۆم بابه‌تی وه‌ک سنووره‌کان و ئاو و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌کلایی ده‌که‌ینه‌وه‌.

مه‌سعوود بارزانی له‌ ئێسته‌دا له‌ ئه‌ورووپایه‌ و ئه‌م سه‌فه‌ره‌ش بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له‌ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستانه‌.

بارزانی هه‌روه‌ها ئازاد بوونی موسڵی به‌ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ وه‌سف کرد.

ناردنی بۆچوون

1 + 3 =