عوسمان هه‌ورامی:

کێ ده‌توانێت وه‌ک من گۆرانی بڵێت

ناسەی هەواڵ: 4028502 -
هونه‌رمه‌ندی ناسراوی کورد، عوسمان هه‌ورامی له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ که‌ که‌س ناتوانێت ئه‌زموونی گۆرانی بێژی ئه‌و دووباره‌ بکاته‌وه‌.

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری ئاژانسی مێهر، فه‌یزوڵا پیری؛ ئه‌سته‌مه‌ کوردبیت و ناوی عوسمان هه‌ورامی ببیستیت و بیری ده‌نگه‌ خۆشه‌که‌ی نه‌که‌ی. گومانی تێدا نییه‌ که‌ عوسمان هه‌ورامی تاقانه‌ی مۆسیقای هه‌ورامی له‌ سه‌رده‌می ئێمه‌ دایه، که‌سێک که‌ ئاوازه‌ ئه‌فسانه‌ییه‌کان له‌ سینگی دایه.

عوسمان هه‌ورامی له‌ دایکبووی ۱۳۱۴ی هه‌تاوییه‌ له گوندی که‌یمنهی سه‌ر به‌ شاری پاوه. له‌ منداڵییه‌وه‌ گۆرانی خوێندووه‌ له‌ ساڵی ۱۳۴۳ ده‌چێته‌ ڕادیۆی کرماشان و لێره‌وه‌ ناوبانگێکی گه‌وره‌ به‌ ده‌ست دێنێت. له‌ ته‌مه‌نی مۆسیقایی خۆیدا زیاتر له‌ ۱۷۰۰ کاسه‌تی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ش خۆی ڕیکۆردێکی یه‌کجار زۆره. ماوه‌ی ۲۵ ساڵه‌ به‌ هۆی نه‌خۆشی گه‌ڕووه‌وه‌ له‌ خوێندن قه‌ده‌غه‌ کراوه.

ئه‌م گفتوگۆیه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌م مامۆستا به‌ناوبانگه‌ی کورد ئه‌نجام داوه، که‌ پێشکه‌ش ده‌کرێت.

* چه‌ند ساڵه‌ مامۆستا ئیدی گۆرانی ناوخێنن؟

- ده‌مێکه‌یه‌ زیاد له‌ ۲۵ ساڵه.

* هه‌ڵبه‌ت له‌ ڕێوڕه‌سمی ساڵانه‌ی گوندی سه‌رهوویه‌ له‌ هه‌ورامان خوێندتان؟

- خوێندنی تاقانه‌ و کۆڕی به‌ خوێندنی پڕۆفشناڵ له‌ ئه‌ژمار نایه‌ت، مه‌به‌ستی من خوێندن به‌ شێوه‌ی جدی بوو.

* به‌ڵام پێشتر به‌ ده‌نگی خۆتان کۆڕه‌کانتان ده‌ڕازانده‌وه‌

- به‌ڵێ زیاتر له‌ ۵۰ ساڵ چالاکی هونه‌ریم هه‌بووه‌ و گۆرانیم خوێندووه.

* ئێوه‌ که‌م گفتوگۆ ده‌که‌ن، هه‌ر بۆیه‌ قسه‌ی زۆر له‌باره‌ی ئێوه‌وه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی مامۆستا شه‌جه‌ریان یارمه‌تی ئێوه‌ی دابێت گه‌ڕووتان عه‌مه‌لیاتی بۆ بکه‌ن؟

- نه‌خێر من هیچ دیدارێکم له‌گه‌ڵ مامۆستا شه‌جه‌ریان نه‌بووه، به‌ڵام بیستوومه‌ که‌ باسی ده‌نگ و سه‌وتی منی کردووه. بیستوومه‌ که‌ نه‌خۆشه‌ و هیوادارم هه‌رچی زووتره‌ چاک ببێته‌وه.

* حسه‌ین ناوێک له‌ حه‌ڵه‌بجه‌ هه‌یه‌ که‌ گوایه‌ ده‌نگی خۆشه‌ و ده‌ڵێن ئێوه‌ وتووتانه‌ خۆزگه‌ ده‌نگی ئه‌وتان ده‌بوو، ڕاسته‌ شتی وا؟

- ئێمه‌ هه‌موومان پێکه‌وه‌ هاوڕێین. هه‌ڵبه‌ت له‌ حه‌ڵه‌بجه‌ نه‌بوو له‌ گوندی هانی گه‌رمه‌ڵه‌ له‌ نه‌وسو بوو، من به‌ ناوی حاجی حسه‌ین ده‌یناسم. نزیک ۱۵ ساڵ پێکه‌وه‌ هاوڕێ بووین، ۵ ساڵ به‌ر له‌ ئێستا کۆچی کرد.

* که‌واته‌ زۆرتان پێخۆش بووه‌ وه‌ک ئه‌و بتان خوێندایه‌ت؟

- حاجی حسه‌ین ۱۸ ساڵ له‌ من گه‌وره‌تر بوو، هه‌ردووکمان چاکه‌سوار بووین و هاوڕێ بووین و هات و چووی سنووره‌کانمان ده‌کرد و بازه‌رگانیمان ده‌کرد. ده‌موت خۆزگه‌ ده‌نگی حاجی حسه‌ینم ده‌بوو. یانی من تاکوو ئێسته‌ نه‌م دیوه‌ که‌س وه‌ک حاجی حسه‌ین ده‌نگی خۆشی هه‌بێت. جارێکیان له‌گه‌ڵ عه‌لی گۆرانیمان ده‌خوێند، گۆرانی بێژێکی دیکه‌ هات و وتی کاک عه‌لی گوێ به‌ له‌حن و سه‌وتی عوسمان مه‌ده، ئه‌فسنوونێکی سه‌یری تێدایه‌ و به‌ره‌و کاری خراپه‌ ده‌تبات.

* له‌گه‌ڵ حاجی حسه‌ین کاری هونه‌ریتان هه‌بوو؟

- ئه‌و کات تۆمار کردن نه‌بوو، به‌ڵام پێکه‌وه‌ گۆرانی زۆرمان ده‌خوێند. ده‌بێت بڵێم کاک حسه‌ین که‌سێکی ئیماندار بوو، به‌ قه‌د مامۆستایه‌کی ئاینی له‌ دینی ده‌زانی. کاتێکیان له‌ ناوچه‌ی دووڕووه‌ چبووه‌ خزمه‌ت شێخ عوسمان. محه‌مه‌د ناوێک که‌ هاوڕێی حاجی حسه‌ینی ده‌کرد وتی: یا شێخ ئه‌مه‌ حسه‌ینه‌ و ده‌نگێکی خۆشی هه‌یه. شێخ هیچی نه‌وت تاکوو ۳ جار ئه‌م ڕه‌سته‌یه‌ی دووباره‌ کرده‌وه. دواجار وتی: ده‌زانم ده‌نگی خۆشی هه‌یه. من وتم کاک حسه‌ین بۆ له‌و کاته‌دا گۆرانیت نه‌خوێند، وتی شێخ ئه‌م داوایه‌ی نه‌کردووه‌ و منیش نه‌مخوێندووه. زۆر که‌سایه‌تییه‌کی به‌رزی هه‌بوو، ئیدی مه‌جالی تۆمار کردنی ده‌نگی نه‌بوو. من که‌سم نه‌دیوه‌ ده‌نگی ئه‌وه‌نده‌ خۆش بووبێت، به‌ڵام خوا یار بوو، خه‌ڵک زیاتر من ده‌ناسن. جارێکیان حاجی حسه‌ین پێی وتم به‌ هه‌ر ۱۰ قامکه‌کانم په‌نجه‌ مۆر ده‌ده‌م که‌ تۆ ته‌نیا گۆرانی بێژی نه‌ک که‌سی دیکه‌ و له‌ تۆ ده‌نگخۆشتر نییه، له‌ ڕاستیدا منی خۆش ده‌ویست ئه‌گه‌رنا ده‌نگی خۆی تاقانه‌ بوو.

* ئێوه‌ گۆرانی زۆرتان خوێندووه‌ به‌ڵام خه‌ڵک به‌ سیاچه‌مانه‌وه‌ ده‌تاناسن، بۆچی؟

- گه‌ر هه‌ڵه‌ نه‌بم نزیک به‌ ۱۲۰ جۆر سیاچه‌مانه‌مان هه‌یه. هه‌موو مه‌قامه‌کانی ده‌ناسم، به‌ڵام ئێسته‌ توانی خوێندنم نییه‌ که‌ هه‌موویان بخوێنم. له‌ کۆنه‌وه‌ به‌ میرات به‌ ئێمه‌ گه‌یشتووه‌ که‌سانی دیکه‌ش وه‌ک جه‌میل و محه‌مه‌د حسه‌ین و عوده‌ش خوێندوویانه‌ ته‌نیا من نه‌بووم. ڕه‌نگه‌ ئه‌م شاره‌زاییه‌ زۆره‌ بووبێته‌ هۆی ناسینی زیاتری من به‌ سیاچه‌مانه‌وه.

* به‌زمی شێخانه‌شتان خوێندووه؟

- به‌ڵێ ۶ بۆ ۷ ڕیتمی هه‌یه‌ مۆسیقای شێخانه.

* ده‌ره‌یی چۆن؟

- ده‌ره‌یی و شێخانه‌ زۆر له‌ یه‌کتر ده‌چن.

* وه‌ک دیاره‌ له‌ دوای سیاچه‌مانه‌وه، ریتمی چه‌پڵه‌تان زۆر خۆش ده‌وێت؟

- چه‌پڵه‌ ڕیتم و ملۆدی یه‌کجار زۆری هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌ژماریان نازانم، به‌ڵێ زۆرم خوێندووه.

* پێتان خۆشه‌ مۆسیقای هه‌ورامان به‌ هه‌مان چه‌پڵه‌ بخوێنن یان به‌ مۆسیقا و ئامێری مۆسیقا؟

- ئامێری مۆسیقا جوڵه‌ی باش له‌ مرۆڤدا دروست ده‌که‌ن، به‌ڵام کاتێک هاتنه‌ گۆڕه‌پانه‌که‌ که‌ ئیدی سه‌رده‌می ئێمه‌ کۆتایی پێهاتبوو. ئێسته‌ ناتوانم به‌ ڕوونی بڵێم هه‌مان چه‌پڵه‌ باشتره‌ یان ئامیری مۆسیقا. ئامێری مۆسیقا له‌ سه‌رده‌می ئێمه‌ ته‌نیا چه‌پڵه‌ بوو. چه‌پڵه‌مان لێده‌دا یان ئه‌وه‌ی بۆ خوێندنی وه‌ک سیاچه‌مانه‌ ده‌ستمان ده‌برده‌ سه‌ر گوێمان تاکوو هه‌ستی زیاتری تێدا دروست بێت.

کات هه‌بووه‌ به‌ زمانی ڕۆژووه‌وه‌ زیاد که‌ ۵ کاتژمێر گۆرانیم خوێندووه‌ و کاستم تۆمار کردووه، له‌مڕۆدا به‌ بێ ئامێری مۆسیقا که‌س ناتوانێت بخوێنێت. له‌مڕۆدا مۆسیقا هه‌ورامان به‌ ئۆرکێستیش به‌ڕێوه‌ ده‌چێت که‌ کارێکی جوانه.

* لاتان وا نییه‌ که‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ناوه‌ڕۆکی فولکلۆری هونه‌ره‌که‌ له‌ناو بچێت؟

- به‌ڵێ له‌ناوی ده‌بات. به‌ڵام ئه‌مه‌ ئه‌و دۆخه‌یه‌ که‌ تێیکه‌وتووین و لاوه‌کان زیاتر به‌ ئامێری ئه‌له‌کترۆنیکی گۆرانی تۆمار ده‌که‌ن.

* وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی هه‌ورامی کاتێک ده‌زانی ئه‌م کاره‌ هه‌ست و نه‌ستی مۆسیقای فولکلۆری هه‌ورامی ده‌ستکاری ده‌کات، بۆچی دیسان جه‌خت له‌ که‌ڵک بردن له‌ ئامێره‌ ئه‌لکترۆنیکییه‌کان ده‌که‌نه‌وه؟

- له‌مڕۆدا هونه‌رمه‌ندان زیاتر ئه‌م ستایله‌ په‌سه‌ند ده‌که‌ن چون جوڵه‌ ساز ده‌کات و گۆرانی بێژ هان ده‌دات. کاره‌کان ئاسانتر ده‌کاته‌وه، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر له‌ شوێنێکدا گۆرانی بێژ وشه‌ی بۆ نه‌مێنێت مۆسیقا ده‌توانێت ئه‌م که‌م و کۆڕیه‌ پڕبکاته‌وه. شێعری مۆسیقای ئێمه‌ سینه‌ به‌ سینه‌ به‌ ئێمه‌ گه‌یشتووه‌ و بڕێک له‌ وشه‌کان له‌ گۆرانی بێژێکه‌وه‌ بۆ گۆرانی بێژێکی دیکه‌ گۆڕدراوه‌ و ئه‌م شتانه‌ کاریگه‌ری خۆی هه‌یه.

* خۆتان بۆ فێر بوونی سینه‌ به‌ سینه‌ له‌ چ که‌سێکه‌وه‌ وانه‌تان وه‌رگرت؟

- من لام وایه‌ ئه‌گه‌ر گۆرانی بێژێک ده‌نگی خۆش بێت پێویستی به‌ مامۆستا نییه. خۆی ده‌که‌وێته‌ دوای کاری خۆی. ئێمه‌ش هه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌یی ده‌نگمان خۆشه. له‌ سیاچه‌مانه‌ ده‌توانین به‌ مامۆستایانی زۆر ئاماژه‌ بکه‌ین و ده‌نگیان گوێ بگرین، به‌ڵام بۆ گۆرانی و ئاوازی ڕیتمی ده‌کرێت خۆمان لێکۆڵینه‌وه‌ بکه‌ین.

* ئایا له‌ منداڵیدا که‌سێک ئاسته‌نگی بۆ گۆرانی خوێندنی ئێوه‌ دروست ده‌کرد؟

- نه‌خێر. به‌ڵام به‌رده‌وام له‌ نێوان مامۆستایانی ئاینی ڕوانگه‌ی جیاواز هه‌بووه.

* ئێوه‌ زیاتر له‌ چ ستایلێک بۆ وانه‌ وتنه‌وه‌ که‌ڵک وه‌ر ده‌گرن؟

- ئێوه‌ ئه‌گه‌ر له‌ بۆنه‌کانی شادی و زه‌ماوند به‌شداریتان ده‌کرد و گۆرانی بێژه‌کانتان ده‌دی، که‌م که‌م فێر ده‌بوون. کاتی ئێمه‌ وه‌ها بوو. ئێوه‌ ده‌که‌وتنه‌ ناو جه‌رگه‌ی هونه‌ر و وانه‌یه‌کی دیاریکراوی نه‌بوو. بڕێک له‌ لێکۆله‌رانی هه‌ورامان ناوی نزیک به‌ ۴۰ که‌سیان تۆمار کردووه‌ که‌ ئێسته‌ نه‌ماون، هه‌ڵبه‌ت پێشتر که‌سانی لێهاتووی دیکه‌ش بوون که‌ ئێمه‌ نایان ناسین.

* ئایا له‌ باری گۆرانی بێژیه‌وه‌ به‌ خه‌ونه‌کانی خۆتان گه‌یشتوون؟

- به‌ڵێ. ده‌نگی خۆمم خۆش ده‌وێت و ڕای وایه‌ به‌ خۆم ده‌ڵێم: به‌ڵێی که‌س بتوانێت وه‌ک من گۆرانی بخوێنێت!؟

ژێده‌ر؛ حه‌وته‌ نامه‌ی سیروان

ناردنی بۆچوون

7 + 8 =