وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی یەمەن بۆ مێهر:

نەخۆشی وەبا لە یەمەن پەرەی سەندووە/ کەس دەنگمان نابیسێت

ناسەی هەواڵ: 4027071 -
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی یەمەن بە ئاماژە بە ئەوەی کە نەخۆشی وەبا لە یەمەن پێشینەی نەبووە و داگیرکاران هۆکارەکەین وتی: بەرخۆدانی خەڵکی یەمەن نەخشەی سعوودی و ئەمریکای تێکدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولحەکیم کەحلانی ڕایگەیاند: لەم دواییانەدا نەتەوە یەکگرتووەکان هەر لەم پێناوەدا ڕایگەیاند کە لە مانگی ئاپەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٦٠٠ کەس بە هۆی نەخۆشی وەباوە لە ئەو وڵاتە گیانیان لە دەست داوە.

کاتێک داگیرکاران سەرچاوەکانی ئاوی خواردنەوەی خەڵک بوردمان دەکەن، لە ڕاستیدا ژێرخانەکانی ئاوی خواردنەوە لە ناو دەبەن و لە ئاوەها دۆخێکیشدا خەڵک پەنا دەبەنەئاوە پیسەکان و لەم ڕێگایەوە تووشی نەخۆشی وەبا دەبن.

ئێمە داوا لە وڵاتێک وەکوو ئێران کە هەمیشە پاڵپشتی ئێمە بووە، دەکەین کەبە بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەیەک تایبەت بە یەمن، بڕیارنامەی ڕاگرتنی داگیرکاری وڵاتی ئێمە دەربکات. چونکوو بە پێی ڕاگەییندراوی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، شەڕ هۆکاری سەرەکی بڵاو بوونەوەی وەبا لە هەر وڵاتێکە.

ئەو ڕێکخراوە هەروەها رایگەیاندووە کە نەخۆشی کوللێرە لە یەمەن مەتریسیدارترین جۆری نەخۆشی لە جیهانە و لە شەری دووهەمی جیهانییەوە تا ئێستا پێشینەی نەبووە. کەسێک دەنگی ئێمە نابیسێت بەڵام دەنگی ئێوە لە کۆمەڵگەی نێودەڵەتی دەبیسترێت.

ناردنی بۆچوون

9 + 0 =