نوێنەرێکی کوردی عێراق بۆ مێهر:

ئەگەری هەیە ئێران نێوبژیڤانی کێشەی کورد و بەغدا بکات

ناسەی هەواڵ: 4023665 -
مەسعوود حەیدەر نوێنەرێکی کوردی عێراق ئاماژەی دایە پەیوەندی نێوان ئێران و هەرێم و وتی: پەیوەندی کوردەکان و ئێران پەیوەندییەکی مێژووییە کە ڕیشەی قووڵی هەیە.
مەسعوود حەیدەر، ئەندامی فڕاکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسی سەربەخۆیی گفتوگۆیەکی تێروتەسەلی لەگەڵ مێهر کردووە.

 پارتە سیاسیە کوردییەکانی عێراق ڕۆژی چوارشەمە ۱۷ی جۆزەردان جەختیان کردە سەر بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی ۲۵ی سپتامبر.

مەسعوود حەیدەر لە بەشێک لە وتەکانیدا ئاماژەی دایە پەیوەندی نێوان ئێران و هەرێم و وتی: پەیوەندی کوردەکان و ئێران پەیوەندییەکی مێژووییە کە ڕیشەی قووڵی هەیە. ئێران لە عێراق و کوردستاندا ڕۆڵی چالاکی هەیە و بێ گومان ئێران ئەم ڕۆڵەی لە عێراق دەپارێزێت.

 هەواڵدەریی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی- محەمەد فاتمی زادە: نوێنەرێکی گۆڕان پێیوایە کە ئێران دەتوانێ دەوری گرینگی لە چارەسەریی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی عێراق لە ئەستۆ بگرێت.

دەقی وتووێژی هەواڵنێری مێهر و مەسعوود حەیدەر بەم شێوە بڵاو بووەتەوە.

گومان لەوەدا نییە کە هەرجۆرە شەڕی نێوان کوردەکان و بەغدا لە بەرژەوەندی ڕکابەرەکانی دوو لایەنە.چونکوو دەبێتە هۆی لاوازیی هەر دوو لایەن لە ناوچەکە.بە گشتی پەیوەندی نێوان بەغدا و هەرێم چۆن دەبینن؟

 بەغدا و هەرێمی کوردستان سەرەڕای ئەوەی کە لە بابەتەکانی وەک خاک، نەوت، داهاتی دارایی، ڕێژەی بودجە و چەکدارکردنی پێشمەرگە  ناکۆکنبەڵام هێشتا پەیوەندییەکی باشیان هەیە. بۆ وێنە دەتوانین ئاماژە بدەینە بەشداریی سیاسی کوردەکان لە عێراق. بۆ چارەسەریی کێشەکانیش دەبێت پەنا بۆ گفتوگۆ ببەین و هەوڵ بدەین بۆ جێبەجێ کردنی بڕگەکانی یاسای بنەڕەتی کە پەیوەندی بە کێشەکانەوە هەیە،کات دیاری بکەین.

هەروا کە دەزانن کۆنتڕۆڵ و بەڕێوەبردنی ناوچە ئازادکردنی شاری موسڵ لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە بابەتێکی جێگای ناکۆکی نێوان  هەولێر و بەغدایە. بەغدا پێیوایە کە کۆنترۆڵی ئەم ناوچە دەبێ لە ژێر دەستی دەوڵەتی ناوەندی بێت بەڵام کوردەکان بە پێچەوانەوە پێیان وایە دەبێ ئەمان بەخێویان بکەن، ڕوانگەی ئێوە چییە؟

سەبارەت بە ناوچە کوردییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کە لە لایەن پێشمەرگەوە دەپارێزرێت ئێمە پێویستمان بە ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێرە؛ هەر دوو لایەن دەبێ میکانیزمێک بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەم ناوچانە لە بەرچاو بگرن و هەماهەنگ بن، بێ گومان عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستیانن بە شەڕی نوێ نییە. چونکوو دەبێتە هۆی لاواز کردنی بەرەی ناوخۆیی عێراق و هەروەها هەرێمی کوردستان.

کوردەکان بە ئاشکرایی دەڵێن کە بەغدا ئامادە نییە مادەی 140 ی یاسای بنەڕەتی جێبەجێ بکات، ئایا بۆ ئەم پرسە ڕێکارێکتان هەیە؟

دەوڵەتی عێراق تا ئیستا مادەی 140ی یسای بنەڕەتی جێبەجێ نەکردووە و ئەمە زۆر مەترسیدارە و دەبێتە هۆی دروست کردنی کێشە لە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی. ئەم بڕگە یاساییە  جەخت دەکاتە سەر ئامارگرتن و ڕیفراندۆم لە هەموو ناوچەکان کە مادەی 140 دەیان گرێتەوە. ئەم ناوجانە لە باکوور تا باشوور لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە تەعریب کراوە. بۆ ئەوەی متمانە دروست بێتەوە، دەبێ دەرفەتێکی شەش مانگە بۆ جێبەجێ کردنی ئەم بڕگە یاسایییە دیاری بکرێت.

ئەگەر دوو لایەن جەختیان کردسە سەر جێبەجێ کردنی یاسای بنەڕەتی، گەلۆ ناوچە جێی ناکۆکییەکان لە لایەن وەفدی هاوبەشەوە بەڕێوە دەبرێن؟

بە داخەوە تا ئێستا مادەی 140ی یاسای بنەڕەتی جێبەجێ نەبووە و پاش سێ ساڵ پاراستنی  ناوچە جێ ناکۆکەکان لە لایەن پێشمەرگەوە، هێشتا کارە جێبەجێ نەبووە. بەڕێوەبەرایەتی ئەم ناوچانە دەبێ بدرێتە دەوڵەتی ناوەندی و بە ڕای من باشترە کە ڕێکخراوێکی ئەمنی و سەربازی تاک بۆ پاراستنی ئەم ناوچانە چالاک بکرێنەوە. لەم دۆخەدا و تا کاتێک کە بڕگەکانی یاسای بنەڕەتی جیبەجێ بکرێت و کێشەکان چارەسەر بکرێن، بوونی هێزی پێشمەرگە بەسە.

 تورکیا بە ڕواڵەت دژی بەرێوەچوونی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستانە، بەڵام ئەگەر بەڕێوەبچێت، دەبێتە هۆی قڵیشی زیاتری نێوان بەغدا و هەولێر و ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی تورکیا زیاتر سەرمایەدانەریی بکات لە هەرێمی کوردستاندا؛ بەغدا ڕای لە سەر ئەم بابەتە چ دەبیت؟

 هیچ یاسایەکی یەکلاکەرەوە و ئاشکرا نییە کە ڕێگری بکات لە هەرێمەکان بۆ جێبەجێ کردنی ڕیفراندۆم.هەروەها یاسای ناوەندیش ڕێگری لەم کارە ناکات، بەڵام بەڕێوەبردنی ڕیفرندۆم پێویستی بە بەستێنی سیاسی لەبار لە ئاستی، ناوخۆیی، ناوچەیی و جیهانی هەیە. بەغدا دەبێ ڕێز لە خواستەکانی گەلی کورد کە پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعش بۆ نۆژەن کردنەوەی وڵات زۆر هەوڵیان دا، بگرێت.کە واتە بە ڕای من بەغداد دەبێ بە حکمەت و لۆژیکیانە ڕووبەڕووی ئەم بابەتە بێتەوە و هەروەها لەگەڵ پارتە کوردییەکان و ڕێکخراوە فەرمییەکان لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەسەر میکانیزمی جێبەجێ کردنی ڕیفراندۆم و کاتی جێبەجێ کردنی بکات. هەروەها زەرووریە بەغدا خۆی ببوێرێت لە ورووژاندنی ڕای گشتی و هەرانانەوەی میدیایی.

ئێران لە مێژەوە پەیوەندی باش و تۆکمەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە. بە ڕای ئێوە تاران دەتوانێ وەک نیوبژیڤان ڕۆڵی شاری ئاستانەی قەزاقستان بگێرێت لە چارەسەریی کێشەکانی نێوان بەغدا و کوردەکان  و دوو لایەن لە تاران دا هەنگاو بە هەنگاو لە جێبەجێ کردنی یاسای بنەڕەتی نزیک ببنەوە؟

 پەیوەندی کوردەکان لەگەڵ ئێران پەیوەندیەکی مێژووییە کە ڕیشەی پتەوی هەیە. ئێران رۆڵی بەرچاوی لە عێراق و کوردستاندا هەەیە و بێ گومان ئێران ئەم ڕۆڵ بینینەی لە عێراق دەپارێزێت. ئەم ئەگەرە لە ئارادایە کە ئێران لە چارەسەری کێشە سیاسییەکانی نیوان گرووپە عێراقییەکان لەوانە ناکۆکی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دەور ببینێت.

هەندێ لە کارناسانی نیودەوڵەتی لەوانە پڕۆفسۆر نادر ئێنتسار کە خاوەنی کتێبی بە ناوبانگی "سیاسەتی کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین"ە، پێیوایە تەنانەت ئەگەر هەرێمی کوردستان سەربەخۆ بێت کێشەی زۆر دەبێت لەوانە لاوازی ژێئۆپلیتیک و ناڕەزایەتی دراوسێیەکان لەوانە ئێران و تورکیا. ڕای ئێوە چیە؟

هەرێمی کوردستان دەبێ پێش لەوەی وەک وڵاتێکی کورنشین سەربەخۆیی ڕابگەیێنێت، دۆخی ناوخۆیی خۆی لە بواری ئابووری، سیاسی و ئەمنی لێکبداتەوە.

هەروەها دەبێ هاوکێشە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان بە شێوەیەکی ڕاستی بینانە لە بەرچاو بگرێت تا چارەنووسی نەکەوێتە مەترسیەوە.پاش بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم، ڕێبەرانی کورد بەرپرسیارێتی مێژوویی و نەتەوەییان هەیە تاکوو بە جید دۆخی ناوخۆیی سامان بدەن و پەیوەندی بە وڵاتانی دروسێ و دۆستەوە بگرن و ڕابگەیێنن کە کوردەکان بۆ دروست کردنی وڵاتێکی ئاشتیخواز چالاکی دەکەن کە ڕۆڵی هەیە لە پاوەجێی ناوچەکە. ئەم وڵاتە هەروەها لە کەم کردنەوەی کێشەکانی ناوچەکەدا ڕۆڵی ئیجابی دەبێت. بە ڕای من کوردەکان پێویستیان بە کاتە.چونکوو بۆ دروست کردنی وڵات پێویستیان بە ئامادەکردن و دروست کردنی سوپا و ئابوور و ڕێکخراوی پتەو و هەروەها پەیوەندی نیودەوڵەتی تۆکمە هەیە.

ناردنی بۆچوون

6 + 10 =