ڕاپۆرتی شرۆڤەیی مێهر؛

قەرزاوی؛ نوێخواز یا سەلەفی؟/ ئاوڕ دانەوە له‌ هزر و سیاسەتی شێخە ئیخوانه‌کان

ناسەی هەواڵ: 4014954 -
پاش ئاڵۆزی نێوان سعوودیە و قەتەر کە گرنگترین هۆکارەکانی پاڵپشتیی قەتەر لە ئیخوانولموسلمین بوو، شێخ یوسف قەرزاوی، ڕێبەری مەعنەوی ئیخوان چووە لیستی تیرۆری عەرەبستان.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی دین و ئەندێشە – حامد ڕەزایی: شێخ یوسف قەرزاوی لە گرنگترین و کاریگەرترین کەسایەتییەکانی ئێستای جیهانی ئیسلامە. پاش ڕابوونی ئیسلامی، ناوی ئەو لە وڵاتی ئێمە زیاتر لە ڕابردوو دەبیسترێت.  بەڵام پێچەوانەی ڕابردوو، پێداهەڵگوتن لە ئارادا نییە. وەرچەرخانی ١٨٠ دەرەجەیی قەرزاوی بەرانبەری ئێران، شیعەگەرایی و حزبوڵڵا بووە هۆی ئەوەی کە بڕێ کەس لە ئێراندا وەکوو وەهابی و بەکرێگیراوێکی سعوودی ناوی لێببەن. شرۆڤەیەک کە نیشانی دەدا شرۆڤەکاران بیری سیاسی و هزری قەرزاویان جودا نەکردووەتەوە. هەواڵێک کە چەند ڕۆژ پێش بڵاو بووەوە، زۆربەی ئەو شرۆڤانەی بردە ژێر پرسیارەوە.

هەواڵەکە ئەوە بوو کە یوسف قەرزاوی، شێخی ٩١ ساڵەی ئیخوانی لە لیستی تیرۆریستی عەرەبستانی سعوودی هاتووە و کتێبەکانی ئەو لە ئەو وڵاتە قەدەغە کراوە. ئەو ڕووداوانە پاش ئاڵۆزی نێوان سعوودی و قەتەر ڕووی دا. ئاڵۆزییەک کە یەکێک لە هۆکاری گرنگەکانی پاڵپشتی ئابووری و مەعنەوی قەتەر لە ئیخوانولموسلمین بوو.

لەو کاتەوە کە سەید قوتب لە دەیەی ٦٠ ی زایینی کتێبی بەناوبانگی "مەعالم فی تەریق" ی نووسی به‌ربه‌ره‌کانێیه‌ بیرییە ناوخۆییەکانی ئیخوان، لە دژایەتی یا هاوڕایی لە گەڵ بیرکانی سید قوتب، توند بووەوە. بڕێک کەس بەرەو لای ئەدەبیاتی شۆڕشگێڕانە و جەهادیی سەید قەتب ڕۆشتن و برێکیش ئەو ئەدەبیاتەیان بە توندڕەوانە و دژی بیری چاکسازی ئیخوان دەزانی. کتێبی "دوعا لاقەزا "لە لایەن حەسەن هوزەیبی ڕێبەری باڵای ئەو کاتەی ئیخوانەوە نووسرا و وەڵامێک بوو بۆ مەعالم فی تەریق. لە ئەو کتێبەدا وترا چاکسازی وەبەرایەتی هەیە بە جەهاد و شەڕ.

قەرزاوی تێدەکۆشێت جۆرێک ژیانی ئیسلامی لە لاەی موسڵمانانی ڕۆژاوا بێنێتە ئاراوە. شێوە ژیانێک کە سەرەڕای ئیسلامی بوونی ڕۆژاواییش بێت.

لە شوێنگەلێکدا کە قەرزاوی تێکۆشیوە نێزیکی بیرە نوێیەکان ببێتەوە، ئەندێشەی سیاسییەتی. قەرزاوی تێدەکۆشێت لە ئیدەی خەلافەتی ئیسلامی دوور ببێتەوە و جۆرێک حکومەتی مەدەنی ئیسلامی بێنێتە ئاراوە. ئەو لە کتێبی فیقهی سیاسیدا دەنووسێت:

شێخ یوسف قەرزاوی تێدەکۆشێت خوێندنەوەیەکی ڕۆشنبیرانە و لە سەر بنەڕەتی ئاسانکاری لە ئیسلام پێشکەش بکات کە لە گەڵ مۆدێڕنیتە تەبا بێت. ئاڵبەت ئەو هیچ کات ناکەوێتە داوی ڕوانگە نا دینییەکانی ڕۆژاوا. تێکەڵێک لە ئیسلام و نوێخوازی، بە بێ ئەوەی کە لە بنەڕەتەکانی ئیسلام پاشەکشێ بکات، کەسایەتییەکی سەرەنج راکێشی لە لای لاوانی زانکۆیی و موسڵمانانی دانیشتووی ڕۆژاوا دروست کردووە.

حکومەتی ئیسلامی حکومەتی باوکانی ڕۆحانی و پیاوانی دین نیە کە بە گومانی خۆیان بۆ دەسەڵاتداری لە لایەن خوداوە نێردرابێتن یا نوێنەری ورەی ئاسمانی بە سەر خەڵکی زەویدان و هەرچیکیان لا خۆش بێت خوداش ئەوەی ڕەوا کردووە و هەر بڕیارێک بدەن بڕیار و ئیرادەیەکە کە لە ئاسمانەکاندا دراوە. ڕاستی ئەوەیە کە حکومەتی ئیسلامی حکومەتێکی مەدەنییە کە نیزامی ئیسلامی کردووەتە بنەڕەتی کاری خۆی. لە سەر بنەڕەتی بەڵێن، هەڵبژاردن و هاوکاری دانراوە و بەرپرسانێک بە دوو تایبەتمەندیی کارزانی و ئەمانەتداری و بە واتایەکی دیکە  لێزان و موتەقن هەڵدەبژێرێت.

لە لایەکی تریشەوە ئەبێ قەرزاوی بە سەلەفییەک بزانی. سەلەفی بە ئەو واتا کە ئەو بۆ تێگەیشتن لە ئیسلام، لە قورئان و سوننەت دەگەڕێت لە بری ڕای بوێژەکان، فەقێیه‌کان و فیلسووفەکان. ئەو لە سەر ئیجتیهادە و خۆی لە چوارچێوه‌یه‌کی ئایینی فیقهی یا بوێژیدا سنووردار ناکاتەوە.

سەلەفیەتی قەرزاوی لە گەڵ ئەو سەلەفیەتەی کە لە عەرەبستان زاڵە زۆر جیاوازە. جیاوازیی سەرەکی لە شێوەی لێکدانەوەی کتێبە سەرەکییەکانی دینە. لە حاڵێکدا کە سەلەفییەتی نەریتی لێکدانەوەیەکی ڕواڵەت بینی لە کتێبە ئاسمانییەکان هەیە، قەرزاوی بە شێوەی نەرم و بە پێی دۆخی شوێن و کات لێکیان دەداتەوە.ئەو لەم بوارەوە خەڵیفەی دووهەم دەکاتە هێمای خۆی کە ڕوانینێکی نەرم و بە پێی دۆخی شوێن و کات هەبووە لە تێگەیشتنی دەقە ئایینییەکان. بەم پێیە سەلەفیه‌ت نەک تەنیا شوێنێک بۆ ڕوانینی کۆنەپەرستانە نییە بەڵکوو بەستێنێک بۆ ڕوانینی نوێ خوازانە دروست دەکات.

 هەڵویستی سیاسی قەرزاوی

جگە لە ئەوەی کە ئەبێ لە نێوان هەڵوێستی بیری و سیاسی قەرزاوی جیاوازی دابنرێت، هەڵوێستی سیاسیی ئەویش ئەبێ بکرێتە دوو بەشی پێش و پاش رابوونی ئیسلامی. ئەو پێش ئەو گۆڕانە لایەنگری بەرەی بەرخۆدان بوو بەڵام پاش ئەو گۆڕانە بە یەکجاری هەڵوێستی گۆڕا. لە ڕەوتی شەڕی ٣٣ ڕۆژەی حزبوڵڵای لوبنان پاڵپشتیی کرد و لە ڕوانگەکانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران پشتوانی کرد. ئەو لە سەر یەکگرتوویی شیعە و سوننە بوو و بەرانبەر توندڕەوییوکان دژی شیعە هەڵوێستی دەگرت.

بەڵام پاش ڕابوونی ئیسلامی بە یەکجاری گۆڕا. ئەو شۆڕشی خەڵکی بەحرەینی بە شۆڕشی فرقەیی شیعە دژی ئەهلی سوننە ناو لێنا و نە تانیا پاڵپشتیی لە خەڵکی بەحرەین نەکرد بەڵکوو دژیان وەستایەوە. حزبوڵڵای لوبنانی حزبی شەیتان ناو لێنا و وتی زانایانی سعوودی ڕاستیان دەوت کە شیعەکان خەریکی فریون.

ئەو تا ئێستا هیچ فتوایەکی ڕوونی بۆ جیهاد لە گەڵ ئیسراییل دەر نه‌کردووە بەڵام بۆ لەناو بردنی نیزامی بەشار ئەسەد لە سووریا فتوای دەرکرد.

یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان بە ڕێبەرایەتی قەرزاوی داگیر کردنی موسڵی لە لایەن داعشەوە شۆڕشێکی خەڵکی ناولێبرد بەڵآم پاش راگەیاندنی خەلافەتی داعش دژایەتیی کرد. ئەو یەکێتییە پاش ڕابوونی ئیسلامی بووەتە شوێنێک بۆ چالاکی دژە ئێرانی و دژە شیعی.

ناردنی بۆچوون

7 + 0 =