بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تەسنیم، موحەمەد فەرید سێپەری بە ئاماژە بە وەرزی بەرهەم هاتنی شیلک لە کوردستان ئاشکرای کرد: شیلک بەرهەمێکە کە ٦٠ ساڵ پێش لە لایەن کەسێکەوە بە ناوی شێخ عوسمان هاتە ناە وڵاتەوە و ئەو میوە بە ناوی پارێزگای کوردستانەوە بەناوبانگە.
ناوبراو وتیشی: لە سەرتانسەری وڵاتدا ٦٢ تۆن شیلک بەرهەم دێت کە ڕێژەی بەرهەم هێنانی ئەو زێڕە سوورە لە کوردستان ٤٥ هەزار تۆن لە ساڵدایە و جۆرەکانی شیلکی کوئین ئێلیزا، پاروس، دیامۆنت و هتد لە پارێزگا بەرهەم دێت.
ناوبراو سەبارەت بە دابینی بازاڕی بەکار هێنانی پاریزگاکانی وڵات لە داهاتی شیلک وتی: شیلکی بەرهەمی کوردستان وێڕای دابینی بازاڕەکانی ناوخۆ دەنێردرێتە پارێزگاکانی تاران، ئیسفەهان و هتد.
سێپەری وتی: ڕێکخراوی جەهادی کشتوکاڵی کوردستان بۆ چێ کردنی سامانەی ئاودێری بە پێی جۆری شێوەی ئاودێری ٧ تا ١١ ملیۆن وام و یارمەتی بە پێی هەر دۆنم دەنێتە ئیختیاری وەزرێرانی شیلکی پارێزگا.
Your Comment