یادداشت؛

گیان به‌ختکردنی کورده‌کان له‌ ڕێگای شۆڕش و ئێران

ناسەی هەواڵ: 4011841 -
نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌ک دیکه‌ی نه‌ته‌وه‌ دلێره‌کانی ئه‌م وڵاته‌، هه‌ر کات وڵات یان سووچێک له‌ وڵات، مه‌ترسی که‌وته‌ سه‌ر، ده‌ستبه‌جێ هه‌ستاوه‌ته‌‌ سه‌ر خۆ بۆ به‌ره‌نگاریی و گیانیان خستووه‌ته‌ سه‌ر ده‌ست و بوونه‌ پێشمه‌رگه‌ی هه‌موو ئێران.

 ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، به‌شی کۆمه‌ڵگا، سه‌ردار سه‌عید مونته‌زرولمه‌هدی*: تا دوێنێ هه‌رکات چه‌وسێنه‌ران و دوژمنانی ئێران پیلانی قیزه‌ونیان داده‌ڕشت بۆ به‌زاندنی وره‌ و یه‌کگرتوویی و ڕۆحیه‌ی دوژمن شکێنی گه‌لی ئه‌م نیشتمانه‌ بزۆز و پاوه‌جێیه، بێ گومان هیچ پلان و ستراتێژیه‌ک به‌ قازانجتر و کاریگه‌رتر نه‌بوو له‌ په‌ڵه‌دارکردنی دیمه‌نی جوانی ئیتنیکه‌ مێژووییه‌کانی ئه‌م وڵاته.

هه‌ر بۆیه، ئه‌وان به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ زه‌ڕادخانه‌ی شه‌ڕی ده‌روونی شه‌یتانی خۆیان و به‌ زه‌ق کردنه‌وه‌ی هێما زۆر که‌مه‌کان و زۆر جاریس به‌ درۆ، سیفات و تایبه‌تمه‌ندی نه‌رێنی و درۆیان ده‌دایه‌ پاڵ ئینتیک و نه‌ته‌وه‌کان و له‌م ڕێگاوه‌ له‌ لایه‌ک ڕوانگه‌ و بۆچوونی دیکه‌ی ئیتنیکه‌کانیان ده‌شڵه‌ژان و له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ زه‌ینیه‌تی دیکه‌ی ئیتنیکه‌ به‌ غیره‌ته‌کانیان له‌ یه‌کتر تێژ ده‌کرده‌وه‌ که‌ ئیدی ته‌نانه‌ت بیریان لای به‌تاڵان چوونی سه‌رچاوه‌کانیان له‌لایه‌ن چه‌وسێنه‌رانه‌وه‌ نه‌ده‌ما.

 به‌ لێکدانه‌وه‌ی مێژووی یه‌ک سه‌ده‌ی پێش شۆڕشی ئیسلامی ئێران و مێژووی سه‌رده‌می وڵاتانی فره‌ نه‌ته‌وه‌ی ده‌وروبه‌رمان ده‌توانین زۆر به‌ڵگه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م وته‌یه‌ بهێنینه‌وه.

هه‌وڵ بۆ په‌ڵه‌ خستنه‌ سه‌ر دیمه‌نی ڕه‌سه‌ن و پڕ هه‌یبه‌تی ئیتنیکه‌کانی ئێران و پژاندنی ڕه‌نگی سیس بوون و ڕه‌ق له‌ سه‌ر دیمه‌نی پڕ حیماسه‌تی ئیتنیکه‌کانی وڵاتمان ئێران، ئه‌مڕۆ به‌ شێوه‌یه‌کی دزێو له‌ لایه‌ن دوژمنانی ورد و درشتی ئه‌م وڵاته‌وه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو.  

داعش و لایه‌نگرانی، له‌ ڕۆڵگێڕانی نوێ ئه‌م پیلانه‌ دزێوه‌ن.ئه‌وان به‌ باشی زانیویانه‌ که‌ دابه‌زاندنی هه‌ست به‌ ئاسایشی بێ وێنه‌ی گه‌لێک که‌ هه‌موان ئێره‌یی پێده‌به‌ن، جگه‌ له‌ دزه‌ کردن له‌ ناو ڕیزی یه‌کگرتوویی نه‌ته‌وه‌ و زه‌بردان له‌ ڕۆحی کۆمه‌ڵه‌یی ئه‌وان مسۆگه‌ر نابێت.

ڕێکاری سه‌ره‌کی ئه‌م دزه‌کردنه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌یه‌ که‌ گومانی خراپ  له‌ ئاستی وڵاتدا له‌ سه‌ر ئه‌م ئیتنیکه‌ خاوه‌ن فه‌رهه‌نگه‌ یان ئه‌و ئیتنیکه‌ دلێره‌ی وڵاتمان دروست بکه‌ن؛ هۆشیار بین که‌ نه‌که‌وینه‌ داوی ئه‌م  پیلانه‌ پیسه‌.

که‌وابوو! گرووپی شه‌یتانی و تیرۆریستی له‌ هه‌وڵی نامه‌ردانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی خۆی له‌ تاران، جگه‌ له‌ هێرش کردنه‌سه‌ر ئاسایشی گشتی هه‌موو ئێرانییه‌کان، دووبه‌ره‌کی نانه‌وه‌ی ئیتنیکی و تێکدانی یه‌کڕیزی نێوان نه‌ته‌وه‌کانیش له‌ ڕیزی ئامانجه‌ دزێوه‌کانیاندایه‌.

سه‌رسووڕێنه‌ر ئه‌مه‌یه‌ که‌ له‌م نیوانه‌دا هه‌ستاون به‌ ناوزڕاندنی نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌ پێشینه‌ی پاسه‌وانییان له‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رگر ی له‌ بایه‌خه‌کانی شۆرێسی ئیسلامی و هۆگری به‌ ئێران و حیماسه‌ خولقاندنی نیشتیمانی، وه‌ک خۆر نمایانه‌.

یه‌کێک له‌م نه‌ته‌وه‌ و ئیتنیکانه‌، نه‌ته‌وه‌ی کورده‌.ئه‌م نه‌ته‌وه‌ وه‌ک دیکه‌ی نه‌ته‌وه‌ دلێره‌کانی ئه‌م نیشتمانی حیماسه‌ و مه‌ردانه‌ییه‌ی هه‌ر کات وڵات یان سووچێک له‌ وڵات، مه‌ترسی که‌وته‌ سه‌ر، ده‌ستبه‌جێ هه‌ستاوه‌ته‌‌ سه‌ر خۆ بۆ به‌ره‌نگاریی و گیانیان خستووه‌ته‌ سه‌ر ده‌ست و بوونه‌ پێشمه‌رگه‌ی هه‌موو ئێران.

هه‌ر بۆیه‌ ناوی دره‌وشاوه‌ی هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدی کورد له‌ به‌رگری کردنی وڵات له‌ سه‌رده‌می به‌ره‌ڤانی پیرۆز و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هۆکارانی دژه‌ شۆڕش له‌ ساڵانی پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی، هه‌میشه‌ وه‌ک ئه‌ستێره‌یه‌کی دره‌وشاوه‌ له‌ سه‌ر ئاسمانی ئه‌م وڵاته‌ ده‌بێت.

به‌ وته‌ی دۆست و دوژمن، گه‌لی کورد له‌ چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌ ڕیزی به‌هێزترین دوژمنی داعشدایه‌. ئه‌وان له‌ موسڵ، که‌رکووک و خانه‌قین و کۆبانی و ده‌یان شار و گوندی دیکه‌  ده‌رسێکی وایان به‌ داعشییه‌ دێوه‌زمه‌کان دا که‌ نه‌ک ته‌نیا هیچ  کات له‌بیری ناکه‌ن، به‌ڵکوو هه‌ر وه‌ک برینێکی قووڵ له‌ ماوه‌ی ژیانیانی پیسیان دا ئێشه‌که‌ی ناسره‌وێت. هه‌ر بۆیه‌ هه‌رگیز نابێت دوژمنی ژماره‌یه‌کی که‌م مزۆری نه‌فام له‌ حه‌ساوی ئه‌وان بنووسرێت.

لە کۆتاییدا لەبیرمان نەچێت کە ڕێبەری فەرزانەی شۆڕش بە ناسینی ورد و قووڵی لە نەتەوەی کورد ، خەڵکی کوردستانی  بە مرۆڤی فەرهەنگی و پارێزگای کوردستانی بە پارێزگای فەرهەنگی ناوبرد. ئەم ناولێنانە پڕ مانایە بەو هۆیەوە بوو کە کوردەکان لە زات و ئەندێشەی خۆیاندا جگە لە ئاسایش و ئاشتی بیرلەهیچ ناکەنەوە و هەمیشە چەکی فەرهەنگ و تێگەیشتن و هونەر و زانایی بەکاردێنن تا ئێران سەربەرز و ئەمن بمێنتەوە و ئەو کاتەی کە کاتی زەروورەت دەگات گیانی خۆیان فیدا دەکەن کە زەبر لە سنوور و وڵات و گەلەکەی نەدرێت. 

ناردنی بۆچوون

6 + 2 =