که‌مپینی نا بۆ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان

ناسەی هەواڵ: 4009249 -
ژماره‌یه‌ک له‌ چالاکانی سیاسی و فه‌رهه‌نگی هه‌رێمی کوردستان که‌مپینێکیان له‌ ژێر ناوی "نا بۆ ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان" له‌ عێراق ڕاگه‌یاند.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ژماره‌یه‌ک له‌ مامۆستایانی زانکۆکان و چالاکانی سیاسی و فه‌رهه‌نگی هه‌رێمی کوردستان که‌مپینێکیان له‌ ژێر ناوی "نا بۆ ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان" له‌ عێراق ڕاگه‌یاند.

ئه‌م که‌مپینه‌ به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی دا: پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم له‌ ئێستادا له‌ جێگه‌ی ئه‌وه‌ی ببێته‌ هۆی سه‌رکه‌وتن و یه‌کگرتوویی زیاتری خه‌ڵکی کورد ده‌بێته‌ هۆی دووبه‌ره‌که‌یی و دابڕان و دژایه‌تی یه‌کتر کردن.

له‌ درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه‌: ئێمه‌ به‌شداری ئه‌م که‌مپینه‌ ده‌که‌ین تاکوو ڕای نه‌خێری خۆمان به‌ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان به‌ ده‌نگی به‌رز ڕابگه‌یه‌نین.

هه‌روه‌ها جه‌خت کراوه‌: ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین تاکوو له‌ میانه‌ی چالاکییه‌کانی خۆمان نیشانی بده‌ین که‌ چۆن ژئۆپۆلیتیکی هه‌رێم و ناوچه‌که‌ و جیهان، به‌ تایبه‌ت پرسی وزه‌ ده‌بێته‌ کێشه‌ی گه‌وره‌ بۆ خه‌ڵکی کوردستان و ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ له‌ سوودی کورد نییه‌ که‌ پارتی و یه‌کێتی ده‌یانه‌وێت به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن.

ئه‌م گرووپه‌ له‌ کۆتایدا خه‌ختیان کردووه‌ که‌ دژی خواستی خه‌ڵکی کوردستان نین، به‌ڵام به‌ڕێوه‌ چوونی ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ له‌ ئێستادا ته‌نیا کێشه‌کانی هه‌رێم زیاتر ده‌کات و دواجار خه‌ڵک ده‌بێت باجه‌که‌یشی بده‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ هه‌رێمی کوردستان 25ی سێپتامبه‌ری به‌ ڕۆژی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان له‌ عێراق ڕاگه‌یاندووه‌، ئه‌م بابه‌ته‌ تاکوو ئێسته‌ له‌ لایه‌ن وڵاتانی جیهان و ناوچه‌که‌ دژایه‌تی کراوه‌. ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین که‌مپینی نا بۆ ڕیفراندۆمی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ پارتی و یه‌کێتی سوورن له‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌ بردنی ئه‌م ڕیفراندۆمه‌.

ناردنی بۆچوون

3 + 0 =