عێراق:

هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر داعش به هەماهەنگی بەغدا بوو

ناسەی هەواڵ: 4009176 -
کومیتەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکەی داعش لە سووریا لە گەڵ عێراق هاوئاهەنگی کرابوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەریی میزان، عەبدولباری زیباری: سەرۆکی کومیتەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دووشەممە رایگەیاند: هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر داعش لە ڕێگای هەرێمی ئاسمانی عێراقەوە بە هاوئاهەنگی لە گەڵ ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەشی نێوان عێراق، سووریا و ڕووسیا هاوئاهەنگ کرابوو.

ناوبراو جەختی کرد کە عێراق لە هەر جۆرە هەنگاوێکی سەربازی کە ببێتە هۆی لاواز بوونەوەی داعش پاڵپشتی دەکات.

ئەو بەرپرسە عێراقییە ئاكرای کرد: هاویشتنی مووشەک لە ڕێگای هەرێمی ئاسمانی عێراقەوە بە بێ هاوئاهەنگی ئێمە ئیمکانی نییە چونکوو فڕۆکەی سەربازی و موسافربەری لە ئەو هەرێمەوە دەفڕن.

ناردنی بۆچوون

8 + 3 =