بەرپرسی چاودێری مافی مرۆڤ:

ترامپ پشتیوانی له‌ تیرۆریسته‌کان دەکات

ناسەی هەواڵ: 4008938 -
به‌رپرسی چاودێڕی مافی مرۆڤ به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی په‌یامێک ڕه‌خنه‌ی له‌ سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا گرت و ئاماژه‌ی دا که‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته‌ به‌شداره‌ له‌ پشتیوانی کردن له‌ تیرۆریسته‌کان.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کنت ڕاس، له‌ په‌یامێکی تویتریدا ئاماژه‌ی به‌ فرۆشی چه‌ک به‌ قه‌ته‌ر کرد و جه‌ختی کرد: ئه‌گه‌ر قه‌ته‌ر پشتوانی له‌ تیرۆر ده‌کات، ترامپ به‌ فرۆشتنی ۱۲ ملیار چه‌ک به‌م وڵاته‌ به‌شدار بووه‌ له‌م پشتوانی کردنه‌ له‌ تیرۆریسته‌کان.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌کان، دۆناڵد ترامپ به‌ تووندی ئیدانه‌ی قه‌ته‌ری کردووه‌ که‌ پشتیوانی تیرۆریسته‌کان ده‌کات و له‌ولاشه‌وه‌ زیاد له‌ ۲۱ ملیار دۆلار چه‌کی ئه‌مریکی به‌ دۆحه‌ فرۆشتووه‌.

پێنتاگۆن ڕایگه‌یاند که‌ له‌م بڕه‌ ۱۲ ملیار دۆلاری هاوپه‌یوه‌نده‌ به‌ فڕۆکه‌ی F۱۵ که‌ به‌ زوویی ڕاده‌ستی قه‌ته‌ر ده‌کرێت.

شایانی باسه‌ که‌ فرۆشتنی ۲۱ ملیار دۆلار چه‌ک به‌ قه‌ته‌ر له‌ ساڵی ۲۰۱۶ واژۆ کراوه‌، به‌ڵام کۆنگرێس هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌نگی به‌م ڕێککه‌وتنه‌ دا و ترامپیش واژۆی کرد.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌ مه‌شعه‌ل ئالی سانی، باڵوێزی قه‌ته‌ر له‌ ئه‌مریکا نووسی: به‌م ڕێککه‌وتنه‌ زیاد له‌ ۶۰ هه‌زار هه‌لی کار بۆ ئه‌مریکاییه‌کان دروست ده‌بێت.

ئه‌م کاره‌ی ئه‌مریکا له‌ لایه‌ن زۆربه‌ی شاره‌زایانی سیاسی جیهانه‌وه‌ به‌ دووفاقی بوونی سیاسه‌تی ئه‌مریکا ناوبراوە.

ناردنی بۆچوون

1 + 17 =