حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ردانی ئێران ده‌کات

ناسەی هەواڵ: 4008934 -
سه‌رۆک وه‌زیری عێراق به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی سه‌فه‌ری ناوچه‌یی به‌غدای به‌جێهێشت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ میادین،حه‌یده‌ر عه‌بادی بریاره‌ له‌م سه‌فه‌ره‌یدا سه‌ردانی ئێران، عه‌ره‌بستان و کوه‌یت بکات.

نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق سه‌باره‌ت به‌م سه‌فه‌رانه‌ی عه‌بادی ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ سه‌ردانه‌کان له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی ناوچه‌که‌ بووه‌.

هێشتا به‌رنامه‌ی سه‌فه‌ره‌که‌ی عه‌بادی و دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاتانه‌ بڵاونه‌بووه‌ته‌وه‌.

ناردنی بۆچوون

7 + 11 =