فه‌رمانده‌یه‌کی ئێرانی:

ئه‌گه‌ری هێرشی دووباره‌ی ئێران بۆ سه‌ر تیرۆریسته‌کان

ناسەی هەواڵ: 4008867 -
جێگری سیاسی سوپای پاسدارانی ئێران وتی: ئه‌گه‌ری هێرشی دووباره‌ی ئێران بۆ سه‌ر تیرۆریسته‌کان له‌ ئارادیه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ردار ڕه‌سوڵ سه‌نایی ڕاد، جێگری سیاسی سوپای پاسدارانی ئێران وتی: مووشه‌ک بارانی ئه‌مشه‌و په‌یامێکی ڕوونی بۆ تیرۆریسته‌کان هه‌بوو که‌ ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت دووباره‌ کارێک بکه‌ن گورزێکی کاریگه‌ر له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ وه‌رده‌گرن، واتا له‌ دره‌وه‌ی سنووره‌کان لێیدان ده‌ده‌ین.

ئه‌و زیادی کرد: به‌و پێیه‌ی که‌ ئامانجه‌ پێکراوه‌کان له‌ ده‌یره‌زوور بنکه‌ و باره‌گای سه‌ره‌کی تیرۆریسته‌کانی داعش بووه‌، کوژراو برینداره‌کانی ئه‌ندامانی داعش یه‌کجار زۆر بووه‌ و زه‌ربی کاریگه‌ریش له‌ ژێرخانی سه‌ربازیان دراوه‌.

سه‌نایی ڕاد له‌ درێژه‌دا جه‌ختی کرد:  ئه‌گه‌ری هێرشی دووباره‌ی ئێران بۆ سه‌ر تیرۆریسته‌کان به‌ پێی بڕیارێک ده‌بێت که‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایش، لێژنه‌ی فه‌رمانده‌یی گشتی سه‌ربازی و ڕێکخراوه‌کانی سوپای ئێران ڕایده‌گه‌ینن.

ناردنی بۆچوون

6 + 11 =