دۆزینه‌وه‌ی ١٥٨ لە سەدی مادەی هۆشبەر لە کوردستان

ناسەی هەواڵ: 4008863 -
سەرۆکی پۆلیسی بەرەنگار بوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی کوردستان لە بەرز بوونەوەی ١٥٨ لە سەدیی دۆزینەوەکانی مادەی هۆشبەر لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە ئەم پارێزگایە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس نەزەری ڕۆژی یەکشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیدا کە بە بۆنەی هەفتەی بەرەنگار بوونەوەی مادەی هۆشبەر بەڕێوە چوو، وتی: ساڵی ڕابردوو زیاتر لە یەک هەزار و ٣٨ کەیسی گەڵاڵەگەلێک وەکوو سڕینەوەی شوێنەکانی تێوه‌گلاو بە مادەی هۆشبەر و بەردنە سەرەوەی ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە پارێزگا بەڕێوە چوو کە لە چاو ساڵی ٩٤، بەڕێوە بردنی ئەو گەڵاڵانە لە سەدا سێ بەرز بووەتەوە.

ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هاوکات لە گەڵ بەڕێوە بردنی گەڵاڵەگەلی ناوبراو سەدا ٥٥ ڕێژەی دۆزینەوەکان لە پارێزگا بەرز بووەوە، ئاشکرای کرد: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستاش ٢٥١ قۆناغی گەڵاڵەگەلی جۆراوجۆر لە پارێزگا بەڕێوە چووە کە لە چاو ماوەی هاوشێوەی لە ساڵی ڕابردوودا سەدا یەک گەشەی کردووە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە زیاترین دۆزینەوەکانی پارێزگا مادەی هۆشبەری نەریتییە، وتی: دۆزینەوەی جۆرەکانی مادەی هۆشبەر لە پارێزگا لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ١٥٨ لە سەد لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو بەرز بووەتەوە کە ئەمە نیشانەی بەرز بوونەوەی هەوڵ و پێوشوێنگیرییەکانی هێزەی ئینتزامی و هاوکاریی دەزگا هاوپەیوەندەکانە.

سەرۆکی پۆلیسی بەرەنگار بوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی کوردستان بە ئاماژە بە ئەوەی کە زیاترین کاری پۆلیسی پارێزگا کار لە دەرەوەی پارێزگا بووە، زیادی کرد: ساڵی رابردوو ٣ هەزار و ٤٦٦ کەس لە پێوەندی لە گەڵ مادەی هۆشبەردا لە پارێزگا دەستگیر کراون.

ناوبراو وتی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە سنە ١٢٦ خووگر کۆ کراونەتەوە کە ١٢٤ کەسیان لە کەمپەکاندا وەرگیراون.

سەرۆکی پۆلیسی بەرەنگار بوونەوەی کوردستان ئاشکرای کرد: پۆلیس توانی کۆ کردنەوەی تووشبووانی هەیە بەڵام بەداخەوە ڕێژەی کەمپەکانی پاریزگا وەڵامدەری ئەو ڕێژە خووگرە نییە و پێویستە کە ڕێژە و توانی هێشتنەوە و چاوەدێری کردنی کەمپەکان بچێتە سەرەوە.

ناردنی بۆچوون

2 + 1 =