کوه‌یت ۲۱ که‌سی به‌ تۆمه‌تی سیخۆڕی بۆ ئێران سزا دا

ناسەی هەواڵ: 4008802 -
ڕێکخراوی دادی کوه‌یت ۲۱ شارۆمه‌ندی به‌ تۆمه‌تی سیخۆڕی کردن بۆ ئێران به‌ زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزا دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی کوه‌یت، دادگایه‌کی کوه‌یتی ۲۱ شارۆمه‌ندی به‌ تۆمه‌تی هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ ئێران سزا دا.

 ئه‌م ۲۱ که‌سه‌ دوای دادگایی کردن له‌ کوه‌یت به‌ زیندانی کردن سزا دراون. بڕێک له‌م تۆمه‌تبارانه‌ به‌ زیاتر له‌ ۵ ساڵ زیندانی بوون سزا دراون و بڕێکیش به‌ زیندانی هه‌تاهه‌تایی .

شایانی باسه‌ که‌ له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یران له‌ نێوان چه‌ند وڵاتێکی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، وڵاتانی عه‌ره‌بی زیاتر دژایه‌تی ئێران ده‌که‌ن.

ناردنی بۆچوون

6 + 7 =