موحسن ڕه‌زایی:

تیرۆریستان چاوه‌ڕوانی زلـله‌ی توندتر بن

ناسەی هەواڵ: 4008718 -
فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران له‌ په‌یامێکدا هێرشی سوپا بۆ سه‌ر مۆڵگه‌ی فه‌رمانده‌یی تیرۆریستانی ته‌کفیری له‌ سووریای به‌ سه‌ره‌تایه‌ک بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ داعش وه‌سف کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، سه‌رله‌شکه‌ر موحسن ڕه‌زایی سکرتێری مه‌کۆی دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نیزام و فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای پاسداران له‌ لاپه‌ڕه‌ی توویته‌ری خۆیدا نووسی:سزایه‌کی سه‌خت چاوه‌ڕوانی سه‌رکرده‌کانی تیرۆریست ده‌کات. تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئێمه‌ سه‌خت ده‌بێت و له‌ بیرنه‌کراو. ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ داعش ده‌بێت و زلـله‌ی توندتر ده‌وه‌شێنین.

 موحسن ڕه‌زایی وتی: پشتیوانانی تیرۆریستانیش په‌یامی هێزی ئێرانیان وه‌رگرت.

دوێنێ سوپای پاسدارانی ئیران له‌ بنکه‌ی ئاسمانی کوردستان و کرماشانه‌وه‌ ۶ مووشه‌کی بۆ مۆڵگه‌ی تیرۆریستانی داعس له‌ ده‌یره‌زوور هاویشت و گورزی کوشنده‌ی له‌ تیرۆریستان دا.

ناردنی بۆچوون

1 + 11 =