بەرپرسی گشتی بێهزیستی کوردستان ڕایگه‌یاند:

کردنەوەی دوو سەنتەری تی سی و شیلتێر لە کوردستان

ناسەی هەواڵ: 4008700 -
بەرپرسی گشتی بێهزیستی کوردستان لە کردنەوەی دوو سەنتەری تی سی و شیلتێر لە پارێزگای کوردستان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەباح قورەیشی شەوی یەکشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیدا بە ئاماژە بە ئەوەی کە بە پێی بەڵگەکان کوردستان لە بواری خووگری به‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌کانه‌وه‌ لە ڕیزی پارێزگا سپییەکانی وڵاتدایە، وتی: بێ گومان تا کاتێک کە پرسی خووگری کۆمەڵایەتییەوە نەبێت و خەڵک ئاوێتەی نەبن به‌رده‌وام زیان و خەسار لە ئەو بارەیەوە دەبینین.

قورەیشی وتیشی: پێویستە ڕێکخراوە خێر خوازییەکان لە بواری پێشگری لە خووگرییەوە هەنگاو هەڵێنن تا لە ئەو خەسارە لە کۆمەڵگا کەم ببێتەوە.

ناوبراو رێژەی کەمپەکانی تەرکی خووگریی لە پارێزگا ١٣ کەمپ ناو برد و ئاشکرای کرد: ساڵی ڕابردوو ٣ هەزار و ٨٠٠ کەس هاتوونەتە ئەو کەمپانە.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: بێ هەڵکەوت هەر خووگرێک پاش چوونە دەرەوە لە کەمپ و پاک بوونەوە، وامی کاری پێ دەدرێت.

ناوبراو وتیشی: لە هەفتەی بەرەنگاریی مادە هۆشبەرەکاندا ناوەندی دەرمانی تی سی و ناوەندی شیلتێر لە پارێزگا دەکرێتەوە.

ناردنی بۆچوون

4 + 4 =