یادداشت؛

کوردەکان پێشەنگی بەرگری لە نیزامی ئیسلامی

ناسەی هەواڵ: 4008673 -
لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە کوردەکان لە بەرگری کردنی نیزام و شۆڕشی ئیسلامیدا پێشەنگ بوونە و ئەمڕۆش لە بواره‌ جیاوازه‌کاندا بوونی خۆیانیان سەلماندووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر – گرووپی پارێزگاکان، بێهنام نەزەری: هێرشی تیرۆریستی ئەم دواییانە لە مەزارگەی ئیمام خومەینی و بینای مەجلیسی شوورای ئیسلامی ئەوەندە نامرۆڤانە و دوور لە چاوەڕوانی بوو کە بە هیچ پێوەرێکی سەربازی و مرۆڤایەتی ناتوانرێت شرۆڤە بکرێت. کوشتنی ژنان و پیاوانی بێ تاوان کە بۆ چارەسەریی کێشەی تاکەیی و بۆ دیدار لە گەڵ نوێنەرەکانیان، هاوژین و منداڵەکانیان تەنیا هێشتبوو بە هیوای بە دی هاتنی داواکارییەکانیان هاتبوونە تاران، بەڵام کەوتنە بەر هێرشی وەحشیانەوە بە کامە تاوان کوژران؟ و هەزاران پرسیاری بێ وەڵامی دیکە کە ئەربابانی دین و تیرۆریستە جەنایەتکارەکانیش ئەبێ وەڵامی بدەنەوە. کە بە دڵنیاییەوە وەڵامێکیان بۆی نیە.

ئەمڕۆ ئێرانی ئیسلامی بە بەرەکەتی کوژراوی سەربازانی ون ناوی ئیمام زەمان و گۆڕانەوەی زانیاری لە گەڵ دەزگا هەولگرییەکانی وڵاتانی ناوچە و هاوئاهەنگیی بێ وێنەی سوپا، هێزی ئینتزامی و ئەرته‌شی کۆماری ئیسلامی وڵاتی ئێران بە باشترین شێوە دەخەنە ژێر چاوەدێرییەوە و هەر جووڵە و هێرش و خۆکوژی و فڕینی فڕۆکەیەکی سیخوڕی تێک دەشکێنن و وەڵامێکی پتەو دەدەنەوە بە فرە خوازیی دوژمنان.

ئەمڕۆ هێزی دەریای ئەرتشی ج.ا.ا تا مەداری ١٠ پلەیی باکووری بە هێزێکی زۆرەوە بە پاپۆڕ و کەشتیی بەژ پێوەوە لە ئاوە ئازادەکان، ئوقیانووسەکان و تا کەنداوی عەدەنیان لە ژێر چاوەدێریدایە.

ئەمڕۆ ئێرانی ئیسلامی وەکوو ڕژێمی قێزەونی پالەوی وەکوو ماشینی کووکی و بە ڕواڵەت ژەندەرمی ناوچەکە نییە کە بۆ ڕێکخستنی چەک و چۆڵە کڕدراوەکە بۆ ڕاوێژکارە سەربازییەکان یاسای کاپیتۆلاسیۆنی پەسەند کردبێت، تا بێنە ئێران و گەورەیی و غیرەتمان داوێن پیس بکەن.

کاری ئەم دواییانە و تیرۆری نامرۆڤانە لە مەزارگەی ئیمام و مەجلیسیش یەکێک لە سەدان فریو و پیلانی ئەمریکا و هاودەستەکانی بوو. ئەو نەیارە ناوخۆیی و خۆ فرۆشانە کە دەستیان دایە ئاوەها کارێکەوە، نە باوەڕیان بە دین هەیە و نە باوەڕیان بە نەتەوە و مەزهەب هەیە چونکوو نەتەوەی غیرەتداری کورد و برا دینییەکانی ئەهلی سوننە لە یەکەم ڕۆژانی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە، ئەرکی خۆیان بەرانبەر نیزام و ئیمام و وڵات ئەنجام دا.

پێشمەرگە کوردە موسڵمانەکان نموونەی ئاشکرای یەکڕیزی و هاوکاریی ئەو عەزیزانە لە بەرگەی لە وڵات بوون کە لە پەنای شەهیدان برووجردی، چەمران، متوەسلیان و وەرقانی و ... بیرەوەریی مەهاجرین و ئەنساریان نوێ دەکردەوە. ئەو پێشمەرگانەی کە دەهاتنە ڕیزی سەربازانی خومەینیی گەورەوە دۆخێکی سەخت بۆ بنەماڵەکانیان دروست بوو و لە لەلایەن خۆفرۆشەکانەوە تیرۆر، دیل و تەنانەت هەڕەشە دەکران. بەڵام باوەر بە ئیسلام و یەکپارچەیی شیعە و سوننە و بە ئێرانی زانینی خۆ قەڵایەکی پتەویان دروست کرد کە هەر لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ نەیانتوانی ئاڵوۆزیەک لە ورەی ئەو عەزیزانە دروست بکات.

بەڵام دوژمنی بریندار دەستی هەلنەگرتووە و هەڵ ناگرێت و لە هەر دەرفەتێک کەڵک وەردەگرێت بۆ دزە لە ناو ئەو قەڵا پتەوە کە هەر ئەو یەکپارچەیی ئیتنیک و مەزهەبەکانی ئێرانە و بە ڕاسپاردنی بڕێ کەسی نه‌خوێنه‌وار کە نە لە ئیسلام سەریان دەبێتەو و نە باوەڕیان بە نەتەوە و ئایین هەیە و تەنیا لە ڕووی دەمارگرژیەکی بێ سنوورەوە کە هیچ پێگەیەکی لە کۆمەڵناسی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا نییە و بێ ئاگاداری لە ئامانجی دوژمن دەست دەدەنە تیرۆرەوە.

ئەمڕۆ ئەگەر کەسێک لە مەریوانی قارەمان کە لە سەردەمی شەڕەوە برینی زۆری لە ڕژێمی بەعس بەجێماوە، سەردانێکی هەبێت بە ئاشکرایی دەبینێت کە هیچ هاو شێوەییێک لە نێوان ئەوان و خۆفرۆشێکی مەریوانیدا نابینێت.

هەم خەڵک، هەم مامۆستایانی عەزیز هەم پێش نوێژەکان ئەو کەسانە بە مورتەد دەزانن، هەر ئەو باسە لە شارەکانی پاوە، سەلاسی باوەجانی و جوانڕۆیش وایە و سەدان هۆکاری تریش کە دەیسەلمێنێت کە کورد لە ڕێبازی سەرکەوتنی شۆڕش تا بە ئەمڕۆ یاری نیزام بوونە و لە پەنای خەڵکانی تردا بەرگریان لە وڵات کردووە.

نموونەی ڕوونی ئەو پشتیوانییە لە نیزام  بەشداریی زۆری کوردەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی خولی دوازدەیەم بوو کە ئەو بەشدارییە پاڵپشتی لە نیزام و دەوڵەت سەرەڕای بانگەشەی ڕادیۆ و کەناڵە بیانییه‌کان بۆ بەشداری نەکردنی خەڵکی نیشان دا.

بەڵام ئەمڕۆ گەرچی ڕووداوێکی تاڵ ڕووی دا و ڕێژەیەک لە هاووڵاتیانمان شەهید بوون و ڕێژەیەکی زۆریش بریندار بوون و ئاڵبەت تیرۆریستەکانیش خۆیان کوژران بەڵام بە تەواویی هاووڵاتیان لە سەرە وێڕای شوکرانە بژێری لە دەرگانەی خودا و سوپاسی بێ کۆتایی لە بوێریی هێزە ئیتلاعاتیو  ئەمنی و سەربازییەکان کە لە ئاسایش و ئەمنییەت دا دەوری گرنگیان هەبوو. کوردەکان وەکوو سنووردار ئەزموونگەلیکی سەرکەوتوویان لە پاراستنی یەکپارچەیی وڵات لە خۆ نیشان داوە. کە نموونەی ئاشکرای ئەوە ٥٤٦٧ شەهیدە، کە ئەمە میدالیای شانازیە لە ملی کوردەکان کەوابوو کاری یەک یا چەند کەسی نەزان نایوانێت خزمەتە بەرچاوەکانی ئەو خەڵکە کەم ڕەنگ بکاتەوە.

ناردنی بۆچوون

8 + 0 =