شه‌وی ڕابردوو؛

هێرش بۆ سه‌ر موسڵمانانی له‌نده‌ن/کوژران و برینداربوونی ۱۰ که‌س

ناسەی هەواڵ: 4008574 -
ئۆتۆمبێلێکی جۆری وه‌ن هێرشی کرده‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ک له‌ موسڵمانانی شاری له‌نده‌ن که‌ له‌ حه‌ساری مزگه‌وتێکدا سه‌رقاڵی خواردنی پارشێو بوون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ سپۆتنیک، که‌سێکی نه‌ناسراو به‌ ئۆتۆمبێلێکی وه‌ن نیوه‌ شه‌وی رابردوو هێرشی کرده‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ک موسڵمان که‌ له‌ حه‌ساری مزگه‌وتی فینزبری شاری له‌نده‌ن دانیشتبوون بۆ خواردنی پارشێو.

که‌ناڵی بی بی سی له‌ برینداربوونی ژماره‌یه‌ک که‌س هه‌واڵی داوه‌ و وتوویه‌تی که‌سێک هاوپه‌یوه‌ند به‌م هێرشه‌ ده‌ستگیر کراوه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌لمیادین له‌ کوژران و بریندار بوونی ۱۰ به‌ هۆی ئه‌م هێرشه‌وه‌ هه‌واڵی داوه‌.

ناردنی بۆچوون

7 + 5 =