فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئێران:

داعش بەلای ئێرانەوە تەنیا سەگێکی وەحشیە

ناسەی هەواڵ: 4008408 -
داعش بۆ ئێمە وەکوو سەگێکی وەحشی وایە و نەک تەنیا بە ئاسانی دەیکوژین بەڵکوو وەڵامی ئەربابەکانیشی دەدەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەنگ و ڕەنگی ئێران، نەوت شاریش سنووری لە گەڵ پاریزگای دیالەی عێراق هەیە و گرووپی تیرۆریستی تەکفیری داعش لە ئەو دیوی سنوورەکانی ئیرانەوە بنکەی هەیە.

فەرماندەی گشتی ئەرتشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی دەنگ و رەنگدا جەختی کرد: لێرە تەنیا بۆ بەرگری نەوەسیاوەین بەڵکوو بۆ ڕاویش ئامادەین .

ناوبراو بە جەخت لە سەر ئەوەی کە بە دڵنیاییەوە هیچ مەترسییەک هەڕەشە ناکاتە سەر سنوورەکانی ڕۆژاوا  وتی: داعش بۆ ئێمە وەکوو سەگێکی وەحشی وایە و نەک تەنیا بە ئاسانی تێکی دەشکێنین بەڵکوو وەڵامی ئەربابەکانیشی دەدەینەوە.

ئەمیر سەرتیپ کیوومەرس حەیدەریش بە وتنی ئەوەی کە کاردانەوەی خێرای هێزی وشکانی لە ئەو ناوچە ئۆپراسیۆنێکی هەیە وتی: فەرماندەی گشتی ئەرتش بۆ بەراوردی توانای بەرگری هێزی کاردانەوەی خێرا و سەردانی جیهازاتی بەڕۆژی ئەو هێزانە سەردانی ناوچە ڕۆژاواییەکانی وڵاتی کرد و ئێمە ئامادەی وەرگرتنی فەرمان لە فەرماندەی گشتی ئەرتشین.

ناردنی بۆچوون

1 + 11 =