فەرماندەی هێزی وشکانی سوپا:

گرووپێکی تیرۆریستی لە قەسرقەند تێکشکا

ناسەی هەواڵ: 4008403 -
گرووپێکی تیرۆریستی کە ڕۆژی پێنجشەممە هێرشی کردبووە سەر شاری قەسر قەند بە تەواوەتی تێکشکێندرا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار پاکپوور فەرماندی هێزی وشکانی سوپای پاسداران رایگەیاند: ئەو گرووپە تیرۆریستییە کە لە ڕۆژی پێنجشەممەوە لە گەڵیان بەشەڕ هاتبووین ئەمڕۆ بە تەواوەتی تێکشکێندرا.

سەردار پاکپوور هەروەها وتی: پاشماوەی ئەو گرووپە کە ٥ کەس بوون و پاش ئۆپراسیۆنەکەی پێنجشەممە بۆ کێوەکانی دەوروبەر هەڵاتبوون نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە لایەن گرووپی هەواڵگریی بڕیارگەی قودسی هێزی پیادەی سوپاوە وە داو کەوتن و پاش پێکدادان ٥ کەسەکەیان کوژران و بە تەواوەتی تێکشکێندران.

ناردنی بۆچوون

1 + 3 =