کاتی چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە ئینجێرلیک ڕاگەیێندرا

ناسەی هەواڵ: 4008349 -
سوپای ئەڵمانیا دوابەدوای ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەو وڵاتە و تورکیا کاتی هێنانە دەرەوەی هێزەکانی لە بنکەی ئینجیرلیکی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تورکی لایۆ مەپ، ئەڵمانیا لە سێپتەمبەری ساڵی داهاتووەوە هێنانە دەرەوەی سەربازانی خۆی لە بنکەی ئینجێرلیکی تورکیا دەست پێدەکات.

لە هەمان پێوەندیدا دی سایتیش ڕایگەیاند: ئۆرزۆلا فۆن دێر لاین وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ڕیزبەندێکی کاتیی دیاری کراوی بۆ گواستنەوەی فڕۆکەکانی سوپای ئەڵمانیا لە ئینجێرلیکی ڕاگەیاند و بە گۆڤاری بیڵدی ئەڵمانیای وت کە تا کۆتاییجوون ئێمە لە بەرنامەکانی هاوپەیمانی دژە داعش لە ئەو بنکەیە کەڵک وەردەگرین و پاش ئەوە ئەو فڕۆکانە کە سووتەمەنی دەگەیێنن دەگوازینەوە بۆ ئۆردۆن.

بە وتەی وەزیری بەرگری ئەڵمانیا هیزەکانی سوپا لە داهاتوودا لە بنکەی ئاسمانی Al-Asrak لە نێزیکی سنوورە باشوورییەکانی سووریا لە ئۆردۆن لە ئەو ئۆپراسیۆنە بەشداری دەکەین.

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا جەختی کرد کە ئەو فڕۆکانەی کە سووتەمەنی دەگەیێنن پاش دوو ڕۆژ لە گواستنەوە و لە نیوەی دووهەمی جوولای دووبارە دەتوانن لە ئۆپراسیۆنی دژە داعش لە ئۆردۆن بەشداری بکەن.

شیاوی باسە نێزیک ٢٥٠ هێزی ئەڵمانی لە درێژەی بەرپرسایەتییەکانیاندا لە هاوپەیمانی دژە داعش بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا لە بنکەی ئینجێرلیک لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا جێگیرن.

ناردنی بۆچوون

5 + 12 =