فووتباڵیستی کوردی هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێران:

ده‌مه‌وێت دڵی لایه‌نگرانی ئێستقلال خۆش بکه‌م

ناسەی هەواڵ: 4007335 -
یاریزانی کوردی ئیستقلال دەڵێت نایەوێت بیرەوەریی تاڵی ئەمساڵ لە بیری خۆی و لایەنگرەکانی ئەو یانەیە بمێنێتەوە و هەر بەم بۆنەوە لە یانەی شین پۆشەکاندا دەمێنێتەوە تا وەرزە خراپەکەی قەرەبوو بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وریا غەفووری پاش ماوەیەک بێ دەنگی لە وتووێژ لە گەڵ وەرزشی سێ، قسەی سەرەنج ڕاکێشی سەبارەت بە هەڵبژاردەی نەتەوەیی، دۆخی لە وەرزێک یاری کردن لە ئیستقلال، بریندار بوونە بەردەوامەکانی لە ئەو وەرزە و بەرنامەکانی بۆ مۆندیالی جیهانی ٢٠١٨ ی باس کرد کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:

یاریی هەڵبژاردەی نەتەوەیی بەرانبەر ئۆزبەکستانت لە ماڵەوە دی یا لە ستادیۆم بووی؟

من بە داخەوە نەمتوانی بچمە ستادیۆم و لەو کاتەدا لە سنە بووم.

ئەوەی کە ئەو یارییەت لە تەلڤیزیۆنەوە بینی بۆت ئەستەم نەبوو؟

بە ڕاستی نازانن چەندە سەخت و ئەستەم بوو بە لامەوە چەندە حەزم دەکرد کە له‌گه‌ڵ منداڵەکان بم. لە ئەو یارییە بوو کە ئێمە ده‌ره‌نجامی هه‌وڵه‌کانمان گرته‌وه‌ بەڵام بە داخەوە بریندار بوونەکەم بووە هۆی ئەوەی کە نەتوانم لە ئەو یارییە گرنگەدا یاری بکەم.

بە بۆنەی بریندار بوونەوە نەچوویتە  ڕیزی هەڵبژاردەی نەتەوەییەوە یا هۆکارێکی دیکەی هەبوو؟

من لە باری بریندار بوونەوە تا رادەیەکی بەرچاو چاک بوومەوە و کێشەیەکم نەبوو بەڵام لە باری جەستەییەوە دۆخم باش نەبوو و هەر ئەو پرسە بووە هۆی ئەوەی کە نەتوانم بەرانبەر ئۆزبەکستان یاری بکەم.

لە ئەوەی کە هەڵبژاردەی نەتەوەیی بەڵگەی چوون بۆ مۆندیالی جیهانیی وەدەست هێنا چ هەستێکت بوو؟

سەداسەد زۆر خۆشحاڵ بووم. ئەگەر وتم ناڕەحەتم لە بەر ئەوە بوو کە نەمتوانی لە ئەو یارییەدا لە گه‌ڵ هاوڕێیانم بم.

بۆ تۆ سەخت نیە کە ناوی کەسانی تر دەهێنن لە پۆستەکەی تۆدا لە وەرزی گواستنەوەکاندا؟

بۆ من کە تواناییەکانی خۆم باش دەناسم و دەزانم کە ئەگەر بریندار نەبم دەتوانم چ یارییەکم هەبێت زۆر سەختە کە ناوی کەسانی تر دەهێننە ئاراوە. بە هەر حاڵ یانەکەش مافی هەیە دۆخەکەی خۆی باشتر بکات بەڵام دڵنیام وەرزی داهاتوو هەر هەمووی قەرەبوو دەکەمەوە.

تا ئێستا پێشنیارێک بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەت دراوە؟

نە هێشتا بەرپرسانی یانەی ئیستقلال قسەیەکیان نەکردووە لە گەڵمدا و ئەگەری هەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا قسەکان دەست پێبکات.

خۆت پێت خۆشە لە ئیستقلال بمێنیتەوە؟

بەڵێ من حەز دەکەم لە ئیستقلال بمێنمەوە. کاتێک هاتمە ناو یانەی ئیستقلالەوە زۆر حەزم دەکرد باش دەرکەوم بەڵام لە وەرزی یەکمدا ئەو شتە ڕووی نەدا. ئیستقلال حەقی بە سەرمەوە هەیە و دەمەوێت وەرزێکی تر بە بەشداری لە ئیستقلال بیرەوەریی خراپی ئەو وەرزە لە بیری لایەنگرەکانی ئیستقلال بە تواوەتی بسڕمەوە. ئەگەر وەرزی داهاتوو لە ئیسقلال بمێنمەوە تەواوی هەوڵەکانم دەخەمە گڕ بۆ سەرکەوتنی ئیستقلال و ئەگەریش نەبووم هیوای سەرکەوتنم هەیە بۆ ئەو یانەیە.

سەبارەت بە شکستی سەیر بەرانبەر ئەلعەین قسە بکە.

باوەڕ بکەن تەنانەت بیر کردنەوە بە ئەو یارییە ئاڵۆز دەکات. بە دڵنیاییەوە تاڵیی ئەو شکستە بۆ چەندین ساڵ لە بیری ئێمە و لایەنگرەکانمان دا پاك نابێتەوە. حەز ناکەم بە ئەو بیرەوەرییە تاڵانەوە لە ئیستقلال بچمە دەرەوە و حەزم ئەوەیە وەرزی داهاتوو بمێنمەوە و هەر هەمووی قەرەبوو بکەمەوە. دەمەوێت کاتێک لە ئیستقلال جودا بمەوە بیرەوەریەکی تاڵ لە ئەو یانەیە لە بیرمدا نەبێت و ئاڵبەت لایەنگرەکانیش بە باشی ناوم بەرن.

پێش بینیت لە دۆخی خۆت لە مۆندیالی جیهانی چییە؟

ڕاستیتان بوێت بەڕێز کەی رۆش هەمیشە لوتفیان بەرانبەرم هەبووە و من لە مۆندیالی جیهانییەوە بە دوا لە تەواوی ئوردووەکاندا بەشداریم کردووە. پیم وایە کە ئەگەر خودا تەندروستیم پێ بدات و بریندار نەبم لە مۆندیالی جیهانی بەشدار دەبم و یارییش دەکەم چونکوو تواناییەکانی خۆم باش دەناسم و بەێز کەی رۆش شێوەی یاریی منی قبووڵە.

ناردنی بۆچوون

1 + 1 =