نوام چامسکی لە دیمانه‌ له‌گه‌ڵ مێهر:

سیاسەتی ئەمریکا بۆ گۆرانی دەسەڵاتی ئێران بەردەوامە

ناسەی هەواڵ: 4006881 -
بیرمەندی ناوداری هاوچەرخ بە ئاماژە بە ڕقی مێژوویی ئەمریکا لە ئێران وتی: سیاسەتی گۆڕانی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ کات لە لایەن ئەمریکاوە نەنراوەتە لاوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی- جەواد حەیران نیا: ڕێکس تەیلێرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی بیستنی سێنای ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو وتبووی کە پاڵپشتی دەکەین لە هێزی ناوخۆیی ئێران بۆ گۆڕانی حکومەتی ئێران.

ناوبراو سەبارەت بە ڕای دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە گۆڕانی دەسەڵاتی ئێران وتی: سیاسەتی ئێمە بەرانبەر ئێران خەریکە کۆ دەبێتەوە و هێشتا پێشکەشی سەرۆک کۆمار نەکراوە. هەر بە ئەمەشەوە ئێمە ئاگادارین لە دەوری ئێران لە ناسەقامگیریی ناوچەکە و خەریکین بەر بە هێژموونیی ئێران دەگرین.

سەبارەت بە پرسە هەواڵنیری مێهر وتوویژێکی لە گەڵ پڕۆفسۆر نوام چامسکی بیرمەندی ناوداری عەمریکی ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دەقی وتووێژەکە هاتووە. چامسکی مامۆستای زانکۆی MIT ی ئەمریکا و بنیاتنەری زمانناسی مۆدێڕنە.

ڕێکس تەیلێرسۆن لەم دواییانەدا رایگەیاندووە کە ئەمریکا پاڵپشتی دەکات لە بڕێ گرووپ بۆ گۆڕانی دەسەڵاتی ئێران. مەبەستی ئەو لە کام گرووپانه‌ و بۆچی دەوڵەتی ترامپ زوومی کردووە لە سەر سیاسەتی گۆڕانی دەسەڵاتی ئێران؟

پێویستە بڵێم کە سیاسەتی گۆڕانی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە هیچ کات لە ناو نەچووە. ئەو سیاسەتە بەرانبەر ئێران بەردەوامە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نایەوێت هێزێکی سەربەخۆ لە ناوچەکە بوونی هەبێت. لە لایەکی تریشەوە هۆکاری دوژمنیی ئەمریکا لە گەڵ ئێران ئەوەیە کە ڕێبەرانی ئەمریکا ناتوانن ئێران ببەخشن بە بۆنەی لەناو بردنی حکومەتی پالەوییەوە.

ئەوان ئێران نابەخشن بە بۆنەی ئەوەوە کە دیکتاۆرێکی لایەنگریی ئەوانیان لەناو بردووە؛ حکومەتێک کە لە کوودەتای ساڵی ١٩٥٣ ی زایینیدا لە لایەن ئەمریکاوە گەیشتبووە دەسەڵات.

بە ڕای ئێوە ئەمریکا ئەبێ چ سیاسەتێک بەرانبەر پێوەندیی ئێران و دراوسێیەکانی لەوانە عەرەبستان بباتە پێشەوە؟

سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە سەر پاڵپشتی لە عەرەبستانی سعوودی ئەبێ بنرێتە لاوە. هەروەها ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەبێ بوونی وڵاتانی سەربەخۆ قبووڵ بکات و لە گەڵیان کێشەیەکی نەبێت.

ئایا سەپاندنی گەمارۆی نوێ دژی ئێران کە لە سیا  پەسەند کرا قازانجەکانی ئەمریکا و ڕۆژاوا دابین دەکات؟

پێوەندی بە ئەوەوە هەیە کە قازانج چۆن پێناسە بکەین. ئەوەی کە قازانجی ڕۆژاوا و ئەمریکا چییە گرنگایەتیی زۆری هەیە. ئەگەر ئەو قازانجە یەکسانی، ئازادی و ئاشتی بێت لە ئەو کاتەدا قازانجەکانیان دابین نابێت.

لە راستیدا گەمارۆوەکان نابنە هۆی یەکسانی، ئازادی و ئاشتی و ئەوانەش قازانجی ڕۆژاوا نین.

ئایا پەسەند کردنی گەمارۆی نا ناڤۆکیی نوێ دژی ئێران بە واتای ئەوە نییە کە ئەمریکا هەر گەمارۆیەکی کە لە چوارچێوە بەرجامدا لابردبوو لە قالبێکی نوێدا زیندووی دەکاتەوە؟

بە رای من دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا هیچ سیاسەتێکی دیادی کراوی نییە. لە ئەو دەولەتەدا سیاستێکی ڕوون و ڕاشکاو نابینرێت.

ناردنی بۆچوون

2 + 1 =