شاره‌زایه‌کی ئیسڕائیلی:

سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له‌ سوودی ئیسڕائیله‌

ناسەی هەواڵ: 4006497 -
شاره‌زایه‌کی ئیسڕائیلی وتی: ئه‌گه‌ر کورده‌کان ده‌نگی به‌ڵێ به‌ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بده‌ن له‌ سوودی ئیسڕائیله‌ چونکوو له‌ دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مه‌ئیر جاودانفه‌ر، شاره‌زایه‌کی ئیسڕائیلی وتی: بۆ ئیسڕائیل زۆر گرنگه‌ که‌ وڵاتێکی نا-عه‌ره‌بی دیکه‌ به‌ ناوچه‌که‌ زیاد بکات، ئێمه‌ خاڵی هاوبه‌شی زۆرمان له‌گه‌ڵ کورده‌کان هه‌یه‌.

وتیشی: ئه‌گه‌ر کورد ده‌نگی به‌ڵێ به‌ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بدات، له‌ سوودی ئیسڕائیله‌ چون ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ زه‌ره‌ری کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌.

ئه‌م شاره‌زایه‌ جه‌ختی کرد: هه‌روه‌ها ئیسڕائیل ده‌توانێت هاوبه‌شێکی ئابووری-سیاسی نوێی له‌ ناوچه‌که‌دا هه‌بێت.

شایانی باسه‌ که‌ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ڕۆژی ۲۵ی سێپتامبه‌ری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ناردنی بۆچوون

2 + 6 =