په‌رله‌مانتارێکی ئێرانی بۆ مێهر:

چۆن ده‌بێت سێ تیرۆریست له‌ سنووره‌وه‌ بگه‌نه‌ مه‌جلیس

ناسەی هەواڵ: 4004246 -
نوێنەری تەرقەبە بە وتنی ئەوەی کە پرسی دژە ئەمنی و تیرۆریستی بە بێ پڕۆژەی دزە کردن سەرناکەوێت، وتی: کەسانێک کە هێرشیان کردە سەر مەجلیس، هەر ئەو چەند کەسە نەبوون و هێزیان لە ناو وڵاتدا هەبوو.

موحەمەد دێهقان نوێنەری خەڵکی تەرقەبە و چناران لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە کۆبوونەوەی نائاسایی لێکدانەوەی هێرشە تیرۆریستییەکەی مەجلیس ئاشکرای کرد: بە ڕای من قسەکانی وەزیری ئیتلاعات لە ئەو کۆبوونەوە قسەی گشتی و ڕاپۆرتێکی کاری لە ڕابردوو بوو و سەبارەت بە پرسەکە قسە نەکرا. دەتوانرێت بڵێین کە جگە لە یەک دوو ڕستە سەبارەت بە بابەتی کۆبوونەوەکە هیچ قسەیەکیان نەکرد و بەس ڕاپۆرتێک لە چالاکییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بەرانبەر پرسی تەکفیریان پێشکەش کرد.

نوێنەری خەڵکی تەرقەبە و چناران له‌ مەجلیسی شوورای ئیسلامی درێژەی دا: چاوەڕوان بووین وەزیری ئیتلاعات راپۆرتێک لە سەر ئەو پرسە پێشکەش بکەن کە چۆنه‌ سێ تیرۆریست لە سنوورەوە هاتوونەتە ناو ئێرانەوە و لە پارێزگایەکی سنووریدا پەیمانیان بەستووە و شەو هەر لەوێوە ڕێککەوتوون و سەرلەبەیانی گەیشتوونەتە تارن و هێرشیان کردە سەر مەجلیس. وەزیری ئیتلاعات لەم بارەیەوە هیچ قسەیەکی روونی نەکرد.

ئەندامی شوورای ناوەندی فراکسیۆنی نوێنەرانی وەلایی مەجلیس ئاشکرای کرد: وێڕای ئەوەی کە لە سەر ئەو باوەڕەم هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بەهێز بکرێنەوە و ده‌س خۆشی لە زەحمەتەکانی ئیتلاعات دەکەم؛ بەڵام راستی ئەوەیە کە ئەو هێرشە تیرۆریستییە، هۆشدارییەک بوو بۆ هەمووان بە تایبەتی وەزارەتی ئیتلاعات.

وەزیری ئیتلاعات ئەبێ لە باری زانیارییەوە زاڵ بێت

ناوبراو وتی: وەزارەتی ئیتلاعات ئەبێ جیدی تر بێتە ناو پرسەکەوە و کەلێنەکانی خۆی بناسێت و چارەسەریان بکات چونکو کەشەکە گۆڕاوە، بە دڵنیاییەوە  هێزی تەکفیری، وەهابی و زایۆنی ئەمە یەکەم ئۆپراسیۆنیان نەبووە و دوایینیشیان نابێت. وەزارەتی ئیتلاعات ئەبێ ڕوانگەی خۆی بگۆڕێت. وەزیری ئیتلاعات ئەبێ کەسێک بێت کە لە باری زانیارییەوە زاڵ بێت بە سەر پرسەکاندا و بتوانێت بەرپرسایەتی کاره‌کان له‌ ئه‌ستۆ بگرێت.

دێهقان بە وتنی ئەوەی کە ڕووداوێک کە لە مەجلیس ڕووی دا، ڕووداوێک نییە کە بە ئاسانی چاوی به‌سه‌ردا دابخه‌ین ، وتی: ئەگەر خواستی خودا، گێژ بوونی تیرۆریستەکان و ون کردنیان نەبوایە، ئەگەری بوو مەترسییەکی زیاتر دروست ببێت و کارەساتێک لە وڵات بخولقێت.

که‌مته‌رخه‌می لە چارەسەریی بۆشاییه‌ ئەمنییەکانی مەجلیس

ئەندامی کۆمیسیۆنی ماف و دادوەریی مەجلیس ئاشکرای کرد: مەجلیسیش بۆشایی ئەمنی زۆری هەیە کە لە پێشیشەوە ئاشکرا بوو و بە ڕای من لە چارەسەریی بۆشاییه‌ ئەمنییەکان که‌مته‌رخه‌می کراوە. مەجلیس و دەزگاکانی تر ئەبێ بۆساییه‌ ئه‌منییه‌کانی خۆیان بدۆزنه‌وه‌. وێڕای ئەوەی کە ئێران وڵاتێکی ئەمن و بەهێزە لە ڕووی ئاسایشه‌وه‌، نابێ بەرانبەر بۆشاییه‌کان که‌مته‌ر خه‌م بین.

یاساشکێنی بڕێ بەربژێرەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری، بووەتە هۆی لاواز بوونەوەی پێگەی ئەمنیەتی وڵات لە بیری دوژمندا.

دێهقان بە وتنی ئەوەی کە گرنگترین پرس ئەوەیە کە چۆن لە ئەم کاتەدا ئەو رووداوە رووی دا، داعش چەندین ساڵە کە خەریکی چالاکییە و دوژمنانی ئێمە لە ماوەی ساڵانی دوای شۆڕشدا پلانی زۆریان هەبووە بۆ خەسار گەیاندن بە ئاسایشی ئێمە وتی: لە سەر ئەو باوەڕەم کە یاساشکێنی بڕێ بەربژێرەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری، باز بوونی دەستی ئۆپۆزیسیۆن لە ناوخۆی وڵات، هێرشگەلێک کە لە بڕێ دیمانە و وتارخوێنییەکان بۆ سەر بایەخ، ئاسایش و سوپا و هەروەها بردنە ژێر پرسیاری هێزی مووشەکی ئێران ، ئەو زنجیرە بەرپەرچ و هەڵسوکەوتانە بووە هۆی لاواز بوونەوەی ئاسایشی وڵات لە بیری دوژمندا.

ئەندامی شوورای ناوەندی فراکسیۆنی ولایی مەجلیس ئاشکرای کرد: ئەمنیەتی ئێمە خەساری نەدیوە، بەڵام هەڵسوکەوتەکان دوژمنی هیوادارەوە کرد؛ ئەم هەڵسوکەوت و یاساشکێنییانە دژی سوپا و هێزە ئەمنی و بایەخییەکانی وڵات، بیری دوژمنی بەرەو ئەو لایەنە کێشا کە لە ناو ئەو وڵاتە دەتوانرێت کاری تیرۆریستی و دژە ئەمنی ئەنجام بدرێت.

نوبراو جەختی کرد: ئەبێ بە شێوەی جیدی ئەو پرسە لێک بدرێتەوە و بکەرەکانی ئەو هەڵانە کە بووە هۆی دروست بوونی ئەو کێشانە، ئەبێ قەرەبوو بکرینەوە؛ ئەو کەسانە پێکهاتەی وڵاتیان لە بیری دوژمندا درزدار کردووە و ئه‌بێ ڕێکارێک بۆ قەرەبووی ئەو هەڵە بدۆزنەوە.

پرسی دژە ئەمنی و تیرۆریستی بە بێ پڕۆژەی دزە مومکین نییە

دێهقان بە جەخت لە سەر ئەوەی کە پرسە دژە ئەمنی و تیرۆریستییەکان بە بێ پڕۆژەی دزە مومکین نییە وتی: بە دڵنیاییەوە رووداوێکی دژە ئەمنی کە لە وڵات ڕوو دەدات، بە چەندین کەسی پێوەندیدارەوە ئەنجام دەدرێت هەر ئەو جۆرە کە لە رابردووشدا ئەو شتە ڕووی داوە، کەسانێک کە هێرشیان کردە سەر مەجلیس، هەر ئەو چەند کەسە نەبوون و لایەن و هێزی جیاوازیان لە وڵات هەبوو کە پاڵپشتییانیان کردووە و زانیاریان پێیان گەیاندووە.

ناوبراو جەختی کرد: پڕۆژەی دزە کە چەند ساڵ پێش لە لایەن ئایەتووڵڵا خامنەییەوە هێنرایە ئاراوە دەبێ جیدی بگیردرێت. داعش بەس هەر ئەو چەند کەسە نەبوون کە هێرشیان کردە سەر مەجلیس، داعش پاڵپشتی هەیە لەوانە ئه‌و سیخوڕانه‌ی کە لە نووسینگەی بڕێ بەرپرسانی وڵات هێلانەیان کردووە کە ئەبێ ڕووبەڕوویان بوەستینەوە.

ناردنی بۆچوون

2 + 13 =