سه‌رچاوه‌یه‌کی کورد ئاشکرای کرد؛

یارمه‌تی سعوودییه‌ به‌ بارزانی؛ سه‌ربه‌خۆیی له‌بری بنکه‌ی سه‌ربازی

ناسەی هەواڵ: 4001881 -
سه‌رچاوه‌یه‌کی کوردی له‌ یارمه‌تی گه‌یاندن به‌ ئالی سعوود و هاوپه‌یمانه‌کانی له‌ هه‌رێمی کوردستان بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق له‌ پێناو دابین کردنی بنکه‌ی سه‌ربازی هه‌واڵی دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعاله‌می جه‌دید، سه‌رچاوه‌یه‌کی کوردی ئاشكرای کرد: مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ لایه‌ن عه‌ربه‌ستان، ئه‌ردۆن و ئیمارات بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق هاوکاری ده‌کرێت و له‌ پێناو ئه‌مه‌دا به‌ڵێنی داوه‌ ڕێگه‌ به‌ ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا و ئێران له‌ ناوچه‌که‌دا نه‌دات.

ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ که‌ نه‌یویست ناوی ئاشکرا بێت و زیادی کرد: عه‌ره‌بستان و هاوپه‌یمانه‌کانی مه‌رجی ئه‌وه‌یان داناوه‌ که‌ له‌ پێناو پشتیوانی کردن له‌ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌بێت له‌ هه‌ولێر و دهۆک بنکه‌ی سه‌ربازی دروست بکه‌ن.

ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ وتی: ڕێککه‌وتنی ئه‌منیه‌تی نێوان ڕیاز و هه‌ولێر بوونی هه‌یه‌ و به‌ سه‌دان هێزی سه‌ربازی سعوودیە، ئه‌ردۆن و ئیماراتی له‌ ئێستادا له‌ هه‌ولێر و دهۆک له‌ ژێر ناوی ڕاوێژکاری سه‌ربازی ڕاهێنان به‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ده‌که‌ن.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ به‌کارهێنه‌رانی ئینترنتی سعوودیه‌ له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌ بەرفراوانی پشتیوانی له‌ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن.

هه‌روه‌ها له‌م دوایه‌دا پارته‌ کوردییه‌کان ڕایاناگه‌یاند که‌ ۲۵ سێپتامبه‌ر ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.

ناردنی بۆچوون

6 + 0 =