ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی له‌ دیداری شاعران:

توانج له‌ سه‌مای شمشێر و جه‌هاله‌تی خێڵه‌کی بده‌ن

ناسەی هەواڵ: 4001161 -
ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جه‌ختیان کرد که‌ ده‌بێ شاعرا و چالاکانی بواری فه‌رهه‌نگی له‌ به‌رهه‌مه‌کانیاندا سه‌مای شمشێر و جه‌هاله‌تی مودیڕن و خێڵه‌کی بده‌نه‌ به‌ر تانه‌ و توانج.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی ڕێبه‌ری، ئێواره‌ی ڕابردوو، ڕێبه‌ری باڵای ئێران له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ شاعران، نووسه‌ران و چالاکانی فه‌رهه‌نگی ئێران و جیهان دیداریان کرد.

له‌م دیداره‌دا ڕێبه‌ری به‌ ئاماژه‌ به‌ به‌ره‌وپێش چوون و گه‌شه‌ی شعر له‌ ئێران، وتیان:

شعر سه‌روه‌تێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌ و له‌ سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه‌ تا ئێستا هه‌وڵی زۆر دراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شعر له‌ ڕێگا و ئامانجی شۆڕش جودا بکرێته‌وه‌.

وتیشیان: ڕووداوه‌کانی سووریا، به‌رگرانی حه‌ره‌م و ڕووداوه‌کانی عێراق ته‌وه‌ر و ناوه‌ڕۆکن بۆ وتنی شعر و هۆنراوه‌ی جوان و زۆربه‌ی خه‌ڵک نازانن ئه‌مریکاییه‌کان بۆچی له‌ عێراقدان و چۆن سه‌ریان دای له‌ سه‌نگ، که‌چی ئه‌مه‌ زۆر بابه‌تێکی گرنگه‌ و پێویستی به‌ شرۆڤه‌کردن هه‌یه‌ که‌ چۆن عێراقی سه‌دام بووه‌ عێراقی شه‌هید حه‌کیم.

 ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی جه‌ختیان کرد که‌ شاعرانی ئه‌مڕۆ ده‌بێ له‌ سه‌ر ڕووداوه‌ سه‌رسووڕهێنه‌ره‌کانی جیهان شعری هه‌جوی و توانج بنووسن و وتیان: ئه‌مڕۆ بابه‌تی وه‌ک سه‌مای شمشێر، جه‌هاله‌تی مودیڕن له‌گه‌ڵ جه‌هاله‌تی خێڵه‌کی و سه‌رۆکایه‌تی سعوودیه‌ له‌ کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به‌ ڕاستی جێگای تانه‌ و توانجه‌.

ناردنی بۆچوون

4 + 0 =