په‌چه‌ لێدان له‌ نه‌مسا قه‌ده‌غه‌ کرا

ناسەی هەواڵ: 4000109 -
بە پێی یاسای نوێ لە نەمسا، پەچە لێدان لە شوێنە گشتییەکانی ئەو وڵاتە لە یەکەمی ئۆکتۆبەری داهاتووەوە قەدەغە دەبێت.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، بە پێی ئەو یاسا نوێیە کە پەرلەمانی نەمسا مانگی مەیی ڕابردوو لە گەڵی ڕێککەوت و سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ئەم هەفتەیە پەسەندی کرد، کەسێک کە ئەو یاسا پێشێل بکات بڕی ١٥٠ یۆرۆ بەرانبەر ١٦٨ دۆلار سزا دەدرێت.

هەروەها بە پێی ئەو یاسایە، هەر جۆرە پڕوپاگەندەیەک بۆ توندڕەوی قەدەغەیە و پەنابەرانیش ئەبێ بەرنامەیەک بە ناوی بەرنامەی تێکەڵ قبووڵ بکەن.

بەرنامەی تێکەڵ کە ماوەکەی یەک ساڵە، چەند خول لە سەر چەمکەکانی بایه‌خ بە زمانی ئەڵمانی بەڕێوە دەبات و ئەو کەسانەش کە خۆیان دەبوێرن لە ئەو خولانە، لە پارەیەک کە بۆ دابینی کۆمەڵایەتییان تەرخان کراوە، وەکوو سزا لێیان کەم دەکرێتەوە.

ئەو یاسایە ئاکامی گەڵاڵایەکە کە دەوڵەتی میانەڕەوی نەمسا لە سەر پاڵپشتیی ڕاستگەراکان لە دۆخێکدا دایناوە کە ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠١٥، لە گەڵ ٩٠ هەزار داواکاری پەنابەری بەرەوڕوو بووەتەوە.

ناردنی بۆچوون

1 + 7 =