که‌سێک کوژرا و ۵ که‌س بریندار بوون:

ته‌قه‌ له‌ حه‌ره‌می ئیمام خومه‌ینی/هێرشبه‌ره‌که‌ خۆی ته‌قانده‌وه‌

ناسەی هەواڵ: 3998027 -
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ سێ یان چوار که‌سی تیرۆریست هێرشیان کردووه‌ته‌ سه‌ر حه‌وشه‌ و حه‌ساری حه‌ره‌می ئیمام خومه‌ینی له‌ تاران .

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، که‌مێک پێش ئێستا که‌سێکی چه‌کدار  ته‌قه‌ی له‌ ناو حه‌ره‌می ئیمام خومه‌ینی کردووه‌ و ۵ که‌س تا ئیستا بریندار بوونه‌ و کرێکارێکی ناو حه‌ره‌میش کوژراوه‌.

هێرشبه‌ری حه‌ره‌می ئیمام خومه‌ینی  که‌ ژنێک بووه‌ و پشتوێنی ته‌قینه‌وه‌یی پێ بووه‌ خۆی ته‌قاندووه‌ته‌. تا ئێستا دوو که‌سیش هاوپه‌یوه‌ند به‌م رووداوه‌ ده‌ستگیر بوونه‌.

چه‌کدارێکی هێرشبه‌ر که‌ ته‌قه‌ی له‌ ناو حه‌ره‌می ئیمام خومه‌ینی کردبوو و چه‌ند که‌سێکی بریندار  کردبوو خۆی ته‌قانده‌وه‌.

 هه‌واڵه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ که‌سێک کوژراوه‌ و ۵ که‌سیش بریندار بووه‌ و پێده‌چێت ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریسته‌ که‌ هێرشه‌که‌یان کردووه‌ سێ یان چوار که‌س بووبێتن.

هه‌واڵده‌ریی فارس نووسیویه‌تی که‌ ئه‌مڕۆ به‌یانی بۆمبێکی چێندراو له‌ حه‌ره‌می ئیمام خومه‌ینی پووچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه‌.

زانیاری زیاتر بڵاو ده‌بێته‌وه‌...

ناردنی بۆچوون

3 + 2 =