تەنیا یەک تیرۆریست ماوە؛

تەقینەوەی خۆکوژی لە بینای مەجلیسی ئێران

ناسەی هەواڵ: 3997988 -
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە نهۆمی چوارەمی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بیسراوە و هێزە ئەمنییەکانیش توانیویانە تیرۆریستێک بکوژن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری مێهری وت کە یەکێک لە تیرۆریستان لە نهۆمی چوارەمی مەجلیسدا خۆی تەقاندووەتەوە.دەوترێت دوو کەس لە هێرشبەران بۆ سەر بینای مەجلیس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر بوونە و تەنیا یەک کەسیان ئێستا ماوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،دوای ئەوەی چوار چەکدار هێرشیان کردە سەر مەجلیسی شۆرایس ئیسلامی ئێران ئێستا شەڕەکە کێشراوەتە بەشی ڕۆژاوای بیناکە و تیرۆریستان لە نهۆمی پێنجەم و شەشمدا جێگیرن.

نیشان شکێنەکان و هێزە ئەمنی و پۆلیسیەکان لە بیناکانی دەوروبەری مەجلیس ئامادەن و لەگەڵ تیرۆریستاندا شەڕ دەکەن.

 ماڵپەڕی تەسنیم لە سەر ئەم رووداوە نووسی کە هێزەکانی سوپای پاسداران توانیویانە یەکیک لەو تیرۆریستانە بکوژن بەڵام هێشتا بەرپرسانی فەرمی ئەم هەواڵەیان پشت ڕاست نەکردووەتە.

دانیشتنی ئاسایی مەجلیس کەمێک پیش ئێستا تەواو بوو ونوێنەران مەجلیسیان بەجێهشتووە.

هەواڵە پێشووەکان هاوپەیوەند بەم ڕووداوە؛

۴ که‌سی چه‌کدار خۆیان خسته‌ ناو کریدۆری مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران و  له‌گه‌ڵ پاسه‌وانان به‌ شه‌ڕ هاتن و هه‌واڵه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن تا ئێستا پاسه‌وانێک شه‌هید کراوه‌.

به‌یانی ئه‌مڕۆ چوراشه‌مه‌ ۱۷ی جۆزه‌ردان، ۴ که‌سی چه‌کدار هاتوونه‌ته‌ ناو بینای مه‌جلیسی ئێران و  له‌ به‌ر ده‌رگای ژماره‌ یه‌کی مه‌جلیس دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پاسه‌وانان به‌شه‌ڕ هاتووه‌ ته‌قه‌یان لێیان کردووه‌.

ئه‌و چه‌کدارانه‌ ته‌قه‌یان له‌ پاسه‌وانێک کردووه‌ وقاچی بریندار بووه‌. دوو که‌س له‌ خه‌ڵکی مه‌ده‌نیش که‌ بۆ کاروباری خۆیان چوونه‌ته‌ مه‌جلیس بریندار بوونه‌. له‌ ئێستا ژماره‌ی برینداران به‌ ۸ که‌س ڕاگه‌یێدراوه‌. هه‌واڵده‌ری ته‌سنیم له‌سه‌ر ئه‌م هه‌واڵه‌ نووسیویه‌تی که‌ یه‌کێک له‌ پاسه‌وانه‌کان شه‌هید بووه‌.

ده‌ستبه‌جێ هێرشبه‌ره‌کان گه‌مارۆ دراون به‌ڵام تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌کراون. دۆخه‌که‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ کۆنتڕۆڵ کراوه‌. ده‌رگای مه‌جلیس به‌ ته‌واوه‌تی داخراوه‌ و ڕێگه‌ نادرێت که‌س به‌ شه‌قامه‌کانی ده‌وربه‌ری مه‌جلیسدا تێپه‌ڕێت.

ئێستا ژماره‌یه‌ک له‌ نوێنه‌رانی مه‌جلیس له‌ هۆڵی سه‌ره‌کی هاتوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌که‌  بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیکه‌وه‌ له‌ ڕاستیه‌کان ئاگادار ببنه‌وه‌.

ناردنی بۆچوون

3 + 1 =