به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، شیلک یه‌کێکه له به‌رهه‌مه کشت و کاڵییه گرنگه‌کانی کوردستانی ئێران و له‌م ڕۆژانه‌دا وه‌رزی چنینه‌وه ئه‌م میوه‌یه ده‌ستی پێ کردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئیداره‌ی کشت و کاڵی سه‌وڵاوا که سه‌ر به پارێزگای کوردستانه، پێش بینی کردووه که ئه‌مساڵ وه‌رزی به‌هار زیاد له ۷۰۰ تۆن شیلک ته‌نیا له‌م شاره کۆبکرێته‌وه.
له شاری سه‌وڵاوا زیاد له ۵۰ دۆنم زه‌وی شیلکی تێدا چێندراوه، سه‌وڵاوا یه‌کێکه له باشترین شوێنه‌کانی به‌رهه‌م هاتنی شیلک له ئێران. هه‌روه‌ها ئه‌م ئیداره‌یه پلانی داڕشتووه که بۆ وه‌رزی پائیزیش زیاد له ۳۰ دۆنم زه‌وییه کشت و کاڵییه‌کانی سه‌وڵاوا بکاته شیلک و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که به‌رهه‌می شیلک له‌م شاره به زیاد له یه‌ک هه‌زار و ۲۰۰ تۆن بگات.
شیلک له سه‌وڵاوا بۆ زیاتر له ۲۵۰ که‌س ڕاسته‌وخۆ و بۆ هه‌زار که‌س ناڕاسته‌وخۆ هه‌لی کاری ڕه‌خساندووه. له سه‌وڵاوا سێ ڕه‌قه‌می شیلک له ژێر ناوی کوین ئێلیزه، دیامێنت و پارۆش چێندراوه و چه‌ندین گوندی وه‌ک بێساران، پایگلان، که‌رئاوا، چه‌مشێر، گواز و ئیبهرایم ئاوا و هتد سه‌رقاڵی ئه‌م کاره‌ن.
ئیداره‌ی کشت و کاڵی کوردستان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ئاسانکاری زۆری بۆ کشت و کاڵی شیلک کردووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یارمه‌تی مادی جووتیارانی کورد ده‌دات. شیلکی کوردستان به هۆی تام و بۆی زۆر باش که هه‌یه‌تی زیاتر هه‌نارده ده‌کرێت، به تایبه‌ت بۆ شاره گه‌وره‌کانی ئێران و هه‌رێمی کوردستان. ئیداره‌ی کشت و کاڵی کوردستان پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه که بتوانێت شیلکی کوردی ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌که‌ش بکات.
Your Comment